إن القضايا القانونية المتعلقة بقتل الصحفيين الأكراد العراقيين لم تحل حتى الآن

چمك، هەرێمی كوردستان: بەرپرسێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بێدەسەڵاتی سەندیكاكەیان رادەگەیەنێت لەئاست بەدواداچوونی كەیسی رۆژنامەنووسە تیرۆركراوەكاندا.

لەدوایین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمەریكادا، كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگەیاند كە هیچ ده‌زگایه‌ك و ڕۆژنامه‌وانێك نه‌هاتووه‌ بەفەرمی سكاڵا تۆماربكات لەسەر رێگریكردنیان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی چەك و تەقەمەنی چەند هەفتەی رابردوو. به‌ڵام ئاشكرایكرد كە له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی ڕێككه‌وتوون لەسەر ئەوەی كه‌ هه‌ركاتێك ڕۆژنامه‌وانێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كرا ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بچێته‌ لای داواكاری گشتیی و ئه‌وان سكاڵایان لێوه‌ربگرن.

لە بەشێكی تری چاەپێكەوتنەكەدا، ناوبراو روونیكردەوە كە وه‌ك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان له‌ كه‌یسه‌ ورده‌كانی وه‌ك لێدان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی و ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌واناندا توانیویانه‌ كاربكه‌ن، “به‌ڵام له‌ پێنج كه‌یسه‌ گه‌وره‌كه‌ی تیرۆری سیاسی نه‌ك تیرۆری ڕۆژنامه‌وانان به‌ كاوه‌ گه‌رمیانی و شێخ ستاریشه‌وه‌ نه‌مانتوانیوه‌ هیچ بكه‌ین و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌، ئێستا ئه‌و كه‌یسانه‌ له‌ناو چه‌كمه‌جه‌كاندا داخراون كه‌س نازانێت چۆنه‌”.

دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوەی ماڵپەری چمك، بیسەری تەواوی چاوپێكەوتنەكە بیت:

https://www.dengiamerika.com/pp/4466141/ppt0.html

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content