ڕێکخراوێکی ناحكومی، قازانجنه‌ویستی ، سه‌ربه‌خۆییه. کار بۆ چاودێرییكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راپۆرتكردن‌و توێژینه‌وه‌ی خه‌وش‌و پێشلكارییه پیشه‌ییه‌كانی میدیا‌و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی دەکات. جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری مافه‌كانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه له‌هه‌مبه‌ر په‌ڕاوێزخستن‌و ده‌ستێوه‌ردانی ناپیشه‌یی میدیا‌و میدیاوانانی كوردستان. چالاكیی‌و پرۆژه‌كانی ئه‌م رێكخراوه بۆ رووماڵكردنی به‌رهه‌مه جۆربه‌جۆره‌كانی میدیای كوردییه، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردن‌و خستنه‌ڕووی كارنامه‌یه‌كی پیشه‌ییتری كرداریی بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه باوه‌كانی میدیا‌و شێوازی كاركردنی میدیاوانانی كوردستان.
ئامانجه‌كان‌و میكانیزمه‌كانى كاركردنى رێكخراو
یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان:
کارکردن له‌پێناو بنیاتنانى رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی پیشه‌یی هاوچه‌رخ‌و هه‌رچى زووتر رێكخستنه‌وه‌و باشتر به‌رهه‌مهێنانی میدیایه‌كى كوردیی به‌رپرسیارو هاوسه‌نگدا. هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و ئاڕاسته‌كردنى كۆمه‌ڵگا به‌ئاقارى لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنى جیاوازییه‌كانى یه‌كترى. كاركردنى ئه‌م رێكخراوه به‌جۆرێكه كه ئامانجه‌كانى به‌روون‌و ئاشكرایی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسیی‌و په‌یماننامه‌و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى مرۆڤ، ئازادیی ده‌ربڕین‌و رۆژنامه‌گه‌ریی‌و به‌ڵێننامه‌ى ئیتیكیی فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووساندا بگونجێن.
دووه‌م: ئامانجه تایبه‌تییه‌كان:
- چاودێرییكردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دوایین گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی میدیای كوردیی له‌رووی ناوه‌ڕۆك‌و كواڵیتی به‌رهه‌مه بيستراو، بینراوو چاپكراوه‌كانه‌وه.
- مه‌شقپێكردن‌و راهێنانی نه‌وه‌ی نوێی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر شێوازه‌كان‌و پێوه‌ره‌كانی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسیی له‌رووی یاسایی‌و ئیتیكییه‌وه.
- چاودێرییكردنی دیارترین دیارده‌و ده‌رهاویشته‌كانی میدیای كوردیی‌و شیكردنه‌وه‌ی كواڵیتی ناوه‌خنه‌كانیان.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئازادیی ده‌ستگه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، ئازادیی ده‌ربڕین‌و رۆژنامه‌گه‌ری، پاراستنی مافی تایبه‌تمه‌ندێتی تاكه‌كه‌س له‌گه‌لَ به‌دواداچوون بۆ توندوتیژییه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانى میدیاى كوردیی‌و ئاستى ده‌ستێوه‌ردانی بۆ نیو ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روه‌ختی ململانێ سیاسییه‌كان‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
- ئاشناكردن‌و ناساندنی خوێنه‌رانی كوردزمان به‌دوایین پێشكه‌وتنه‌كانی بواری میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هه‌رێمیی‌و نیوده‌وڵه‌تی.
سێیه‌م: میكانیزمه‌كانى كاركردن
رێكخراو بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى ئه‌م شێواز‌و میكانیزمانه ده‌گرێته‌به‌ر:
١. دروستكردنی سێ كۆمیته‌ی جیاوازی سكاڵاوه‌رگرتن له‌سه‌ر میدیای كوردیی چاپكراو، په‌خشكراو و پێكه‌وه‌گرێدراو.
٢. كردنه‌وه‌ی خولی رۆژنامه‌نووسیی هه‌مه‌جۆرو هه‌مه‌ئاست.
٣. به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌و رووپێوی زانستی.
٤. ئه‌نجامدانى چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانى وه‌ك: كۆبوونه‌وه، خۆپیشاندان، مانگرتن، رێكخستنى كۆڕ‌و كۆنفرانسی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه گرنگ‌و جیبایه‌خانه‌ی كه میدیای كوردیی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتن‌و بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌نیو كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كانییدا.
٥. چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت، نامیلكه، كتیب، وه‌رگرتنى بیروِا‌و ده‌ركردنى گۆڤاری تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به‌كه‌له‌پورو كولتوری رۆژنامه‌نووسیی كوردیی‌و بیانی.