چمک، لەندەن: سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی؛ پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەمینارێک پێشکەشی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆیەکی بەریتانیا دەکات.
ڕۆژی دووشەممە (27ی تشرینی یەکهەمی 2025) و لەسەر داوەتی فەرمیی زانکۆی نۆڕسێمبریا نیوکاسڵ؛ سەرۆکی ڕێکخراوی چمک داوەتی کەمپەسی لەندەن کرا بۆ پێشکەشکردنی سەمینارێک لەبارەی ژیریی دەستکرد و خوێندەواریی دیجیتاڵیی: هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە بۆ سیاسەتەکانی تایبەتمەندێتیی لە میدیا هەواڵییە هاوچەرخەکاندا (ARTIFICIAL INTELLIGENCE AND DIGITAL LITERACY: A Critical Examination of Privacy Policies In Contemporary News Media).
دوای وتووێژێکی چڕ لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەبوودا؛ سەمینارەکە بە ڕستێک ڕاسپاردە کۆتاییهات، لەوانە: ژیریی دەستکرد توانی ڕۆژنامەگەریی بگۆڕێت، بەڵام پێویستە هاوشان تایبەتمەندێتییە کەسییەکان بپارێزرێت. خوێندەواریی دیجیتاڵیی و هۆشیاریی بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکان بۆ پاراستنی داتاکان و ستانداردەکانی تایبەتمەندێتیی گرنگن. ڕێکخستنی یاسایی و ئیتیکیی ژیریی دەستکرد پێویستە، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنە بروسکەئاساکانی تەکنۆلۆژیادا دەرناچێت. بۆیە بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان ڕۆژنامەوانان، تەکنیککاران، پەروەردەکاران و سیاسەتداڕێژەران زۆر گرنگ و پێویستترە.











