چمک، هەرێمی کوردستان: لە بانگەوازێکدا کە بە زمانەکانی کوردیی و ئینگلیزیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێکس، لینکید ئین و فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس داوای «یەکپارچەیی میدیایی» دەکات وەک «بنەمایەک بۆ یەکێتیی نەتەوەیی».
لەو بانگەوازەدا هاتووە: «گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژی لە خەبات بۆ مافە سەرەتاییەکان و دژایەتیکردنی داگیرکاریی هەیە. بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی ئاشتیانە، پێویستە لە ململانێی زیانبەخشی “میدیا دژی میدیا” دووربکەینەوە. پێویستە ناوەڕۆکی ناتەندروست و توندوتیژیی میدیایی ڕەتبکەینەوە و بە تووندی پابەندی پێوەرەکانی ڕێسا پیشەییەکان بین. با سەکۆکانمان سەرچاوەی گواستنەوەی ڕاستیی و قەڵغانی دژایەتییکردنی چەواشەکاریی و هەواڵی ساختە بن.تەنیا بە دەستپاکی پیشەیی؛ دەتوانین یەکێتیی و هاودەنگیی نەتەوەیی بۆ نیشتمانێکی دادپەروەرتر بنیات بنێین.»
د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە خوێندنی کەمیونیکەیشن، کولتوور و میدیا هەفتەی پێشوو وەک ئەکادیمییەکی کورد و سەرۆکی #ڕێکخراوی_چمک بە فەرمیی بانگهێشتی هاوپەیمانیی ڕیفۆرمی میدیایی (MRC) کرا، تاوەکوو پێشنیازی خۆی بە زمانی ئینگلیزیی لەبارەی چاکسازیی لە دامەزراوەی پەخشی بەریتانیا (BBC) بخاتەڕوو.
لە CHMKـەوە بۆ MRC: پێشنیازێکی کوردیی بۆ پێداچوونەوەی پەیماننامەی BBC











