چمک، سلێمانی: «کاریگەریی خوێندەواریی میدیایی لەسەر پەروەردەی منداڵ: چەناڵی یوتیووب وەک نموونە»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن ڕۆزا عەبدوڵا سدیق ئامادەکراوە؛ ڕۆژی دووشەممە (05ی کانوونی دووهەمی 2026) لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس، پ.ی.د.ئەحمەد حەمەغەریب عومەربلی، پ.ی.د.هۆشیار موزەفەر عەلی ئەمین و پ.ی.د.بەناز حەمەڕەشد حەسەن گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
دوای سێ كاتژمێر و نیو لە گفتوگۆی ئهندامانی لیژنه و بهرگریی توێژهر و سهرپهرشتیار؛ «ماستهرنامهكه پهسهند كرا.»











