چمک، سلێمانی: «سیاسەتی تایبەتمەندێتیی و ڕەنگدانەوەی لە ماڵپەڕە ئەلکترۆنییە کوردییەکاندا»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن نەبەز ئەنوەر جەمال ئامادەکراوە؛ ڕۆژی دووشەممە (05ی تشرینی یەکهەمی 2025) لە هۆڵی ژماره 02ی به‌شی ته‌كنیكی میدیا لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا لەبەردەم سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.ڕێبەر گۆران مستەفا، پ.د.ئازاد عەبدولعەزیز محەمەد، پ.ی.د.کامیل عومەر سڵێمان و سەرپەرشتیار؛ پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
پاش گفتوگۆی ئه‌ندامانی لیژنه و به‌رگریی توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیار؛ «ماسته‌رنامه‌كه په‌سه‌ند كرا.»











