چمک، هەولێر: «ڕۆڵی هەیکەلی وەزیفی دامەزراوە میدیاییەکان لە بەرزکردنەوەی توانستی میدیایی لە هەرێمی کوردستاندا»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن شێواو سابیر تۆفیق ئامادەکراوە؛ ڕۆژی یەکشەممە (16ی تشرینی دووهەمی 2025) لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د عەبدولخالق مستەفا ئیبراهیم، پ.ی.د.زاهیر حەمەدئەمین سابیر، پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس و پ.ی.د.ڕۆزە حەمەوەیس حەمەمیرزا گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
دوای سێ كاتژمێر له گفتوگۆی ئهندامانی لیژنه و بهرگریی توێژهر و سهرپهرشتیار؛ «ماستهرنامهكه پهسهند كرا.»











