چمک، سلێمانی: «رۆڵی سناپچات لە پێکهێنانی هۆشیاری ئابوریی خانمان لە هەرێمی کوردستاندا»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن سنور عوسمان فەتاح ئامادەکراوە؛ ڕۆژی یەکشەممە (02ی تشرینی دووهەمی 2025) له هۆڵی سمیناری کۆلیجە تەکنیکییەکانی چوارچرا لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.ڕێبەر مستەفا گۆران، پ.د.عومەر ئەحمەد ڕەمەزان، پ.ی.د.هەژار جەلال محەمەد، پ.ی.د.دلێر ئەحمەد حەمە گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
دوای سێ كاتژمێر له گفتوگۆی ئهندامانی لیژنه و بهرگریی توێژهر و سهرپهرشتیار؛ «ماستهرنامهكه پهسهند كرا.»











