چمک، بەغدا: توێژینەوەی توێژەرێکی میدیایی کورد لەسەر ئاستی عێراق خەڵاتی باشترین توێژینەوەی کۆنفرانسێكی زانیستیی پێدرا.
لەنێو ژمارەیەک توێژینەوەی زانستییدا کە لەلایەن توێژەرانی ناوەوەو دەرەوەی عێراق پێشکەشکرابوون؛ لیژنەی زانستیی کۆنفرانسەکە باشترین توێژینەوەی دەستنیشانکرد و پلەی یەکەم و خەڵات و قەڵغانی رێزلێنانی بەخشی بە د.ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا؛ پرۆفیسۆر لە بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کە بە توێژینەوەیەک بە ناونیشابی «سبل النهوچ بالاژاعات المسموعە فی ڤل التحولات التكنولوجیە» بەشدارییکردبوو.
ئەو كۆنفرانسە لە رۆژانی 22 و 23ی ئاداری 2023داو بۆ یەکەمجار بەدروشمی «پەخشی گشتی … دەرفەت و ئاڵنگارییەکان» لەلایەن تۆڕی راگەیاندنی عێراق لەهۆڵی قورتوبە لە ئوتێل مەنسور میلیای بەغدای پایتەختی عێراق بەرێوەچوو.