چمک، ھەولێر: «توظيف التقنيات التلفزيونية في انتاج البرامج الاخبارية وانعكاساتها على اداء القائم بالاتصال» ناونیشانی تێزی دکتۆرایەکە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین کرا.
ئەو تێزە؛ لەلایەن وریا رۆستەم محەمەد ئامادەکراوەو رۆژی سێشەممە (28ی حوزەیرانی 2022) لەبەردەم سەرپەرشتیاران؛ پ.ی.د.حەکیم عوسمان و پ.ی.د.رەزوان خدر و سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆ پ.ی.د.یوسف حەسەن و ئەندامانی لیژنەیدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد کە پێکھاتبوون لە پ.د.ئارینا ئیبراھیم، پ.ی.دھۆشیار موزەفەر، پ.ی.د.سەلام نەسرەدین، پ.ی.د.ھێمن مەجید.