چمک، سلێمانی: لەئێوارە چالاکییەکی تایبەتدا پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە «15ی تشرینی یەکەمی 2020» کتێبی «ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا» بەخوێنەران ناسرا.
ئەو کتێبە كە د.شوان ئادەم ئەیڤەس ئامادەیكردووە ؛ پرۆژەیەکی ھاوبەشی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» و فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە کە ساڵی 2019 و لەمیانی حەوت مێزگردی ھەفتانەدا و بەبەشداریی 45 کەسایەتی؛ دیارترین دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی گەنگەشەکران. پاشتر وەک مادەیەکی خامی توێژینەوە لەدووتوێی 148لاپەڕەی قەبارە مامناوەند و بەرگێکی ناوەزەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.








