چمک، سلێمانی: یەکهەمین زنجیرە خولی چمک بۆ پەروەردەی میدیایی؛ لەلایەن پەناگەی پێگەیاندن و پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانان لە ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی ڕێکخرا و لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەسەر بەشداراندا دابەشکرا.
لەماوەی سێ ڕۆژی خولەکە (22-24ی تەمووزی 2025)دا و لە هۆڵی سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان لە سلێمانی؛ بەشداران بە ڕەگەزەکانی پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی مۆنتاژکردن ئاشناکران و بەشێوەی تیۆریی و کردەیی وانەکانیان لەلایەن ڕاهێنەرانی میدیایی: پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس و گۆران زیاد شیخانیی خوێند.
زنجیرە خولی چمک بۆ پەروەردەی میدیایی؛ پڕۆژەیەکی درێژخایەنی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)ەو وا بڕیارە لەهەر چوار وەزی ساڵدا درێژەی هەبێت و ناوبەناو لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێکبخرێن.








