چمك، رانیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێكی رەخنەیی هاوبەشیان رێكخست بەناونیشانی دیجیتەڵ میدیای كوردی؛ لە بەرفراوانكردنی ئازادیی رادەربڕینەوە بۆ تیرۆری كەسایەتی.
لەژێر ناونیشانی گرفت و گەشەی دیجیتەڵ میدیای کوردی، م. ئارام قادر یەکەم پانێڵی سیمپۆزیۆمەكەی بەڕێوەبرد كە هەریەك لەم بەڕێزانە بەشدارییان كرد:
د. شێرکۆ جەبار : بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و ڕەنگدانەوەی بەها کۆمەڵایەتیەکان.
م. ئیسماعیل عوسمان: دروستکردنی شوناس لەڕێی بڵاوکردنەوەی وێنەی سێڵفی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
م. کامیل عومەر : ڕۆڵی فەیسبوک لە پەرەپێدانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا
د. یەحیا ریشاوی: بەرپرسیارێتی مامەڵەکردنی پیشەیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
فۆتۆ : هاوکار زرار و ئارام حەمە عەلی