فلمگۆی چمک: The Post

فلمگۆی چمک 

گۆشەیەکی ھەفتانەیە رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی تایبەت بەخستنەرووی فلمی بواری راگەیاندن و رۆژنامەوانیی بڵاوی دەکاتەوە و ھێمن بابان رەحیم ئامادەی دەکات.

1- فلمی( The Post):

فلمێکی سیاسی مێژوویی ئه‌مریكییه‌، زیاتر له‌ 16 خه‌ڵاتی بردووه‌ته‌وه‌ له‌نێویاندا خه‌ڵاتی باشترین فلیمی ئۆسكاری 2018، هه‌روه‌ها باشترین ئه‌كته‌ری مێ، له‌ ده‌رهێنانی ستیڤن سبیلبرگ و نووسینی لیز هانا و جوش سینگره‌، فلیمه‌كه‌ له‌ 2017 به‌رهه‌مهاتووه‌ و ماوه‌كه‌ی 115 خوله‌كه‌. زۆر پێویست و گرنگه‌ رۆژنامه‌وانان و ئه‌وانه‌ی له‌مبواره‌وه‌ نزیكن ته‌ماشای بكه‌ن، پڕه‌ له‌ چێژی پرسیار و گه‌یشتن به‌راستییه‌كان، له‌ كێشمه‌كێش و روونكردنه‌وه‌ی سه‌رسم و كه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ و نه‌هامه‌تییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی، ركابه‌رایه‌تییه‌كانی نێوان واشنتۆن پۆست و نیۆیۆرك تایمز ده‌كات له‌ سه‌بقی رۆژنامه‌وانیی له‌لایه‌ك و شه‌ڕی نێوان راگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نیشان ده‌دات.

پوخته‌ی فیلمه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووتر ریچارد نیكسۆن به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)ی په‌یوه‌ست به‌ شه‌ڕی ڤێتنام بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پاشتر رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزیش به‌دواییدا به‌شی دیكه‌ی لێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و درۆی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان له‌مه‌ڕ راستیی زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شه‌ڕه‌ ده‌خه‌نه‌ روو كه‌ دواتر هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ ده‌نێته‌وه‌ و ده‌نگی به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی نیكسۆنی به‌گشتی گه‌یانده‌ ئاسمان و پڕی كردن له‌ رق و تۆڵه‌ له‌ راگه‌یاندن و سكاڵا له‌سه‌ر واشنتۆن پۆست تۆماربكه‌ن، دواجار ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ به‌دوای یه‌ك 12 ده‌زگان و دادگه‌ بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندیی راگه‌یاندن ده‌دات و سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن بۆ رۆژنامه‌گه‌ری تۆمارده‌كرێت و هه‌یبه‌ت و شان و شه‌وكه‌تی میدیا جێگرتر ده‌وه‌ستێت.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟