چمك؛ ناوەڕۆكی حەوت مێزگردی میدیایی بڵاودەكاتەوە

چمك، سلێمانی: بەدەستپێشخەری رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» و ھەماھەنگیی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی؛ لەچوارچێوەی چالاکییە ھاوبەشییەکانی نێوانیاندا دەقی «زنجیرە مێزگردێک لەبارەی دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستانی عێراقدا» ئامادە و بڵاودەكەنەوە.

ھەروەک لەپێشەکیی ئەو بەرھەمە نوێییەدا ھاتووە؛ «لەهەرێمی كوردستانی بندەستی كۆماری عێراقدا، هاوشێوەی دەستەڵاتەكانی یاسادانان، راپەڕاندن و دادوەری؛ كەرت و كایەكانی راگەیاندن و رۆژنامەگەرییش بەدەست دەستێوەردانی حزبیی و كەسیی و بەهەندوەرنەگرتنی دوانەی ئەرك و ماف و پیشەیی نەبوونەوە دەناڵێنن. بۆ كنەكردن و پشكنینی ئەو دەردە درێژخایەنە و بەئامانجی “چاودێرییكردن‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی دوایین گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی میدیای كوردیی له‌رووی ناوه‌ڕۆك ‌و كواڵیتی به‌رهه‌مه‌ بیستراو، بینراو و چاپكراوه‌كانه‌وه”؛ رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی “چمك” وەك ئەندامێكی فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، پێشنیازی زنجیرە مێزگرد “Focuse Group”ێكی خستەبەردەم فیدراسیۆن‌. دوابەدوای پەسەندكردنی ناونیشان، ناوەڕۆكی تەوەرەكانی زنجیرە مێزگردەكە و بەشدارانی؛ حەوت مێزگردی هەفتانە رێكخران. لە كۆی ئەو مێزگردانەدا كە لە رۆژی سێشەممە «24ی ئەیلولی 2019» دەستیپێكرد و رۆژی چوارشەممە «13ی تشرینی دووەمی 2019 » كۆتاییهات؛ 45 كەسایەتی تەمەن جیاوازی ئەكادیمیی میدیایی و یاسایی، كۆمێنتار، رۆژنامەوانی گەنج و ئەزمووندار، بڕیاربەدەست و بڕیاردروستكەر و بەرپرسی كەناڵەكانی راگەیاندن،سەرۆكی رێكخراوو چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەكان لەباكگراوندی جیاوازی سیاسی، ئایینی، ئابوریی و كۆمەڵَایەتیی بەمشێوەیەی خوارەوە بەشداریان تێداكرد. …. لێرەشەوە بانگهێشتی توێژەران بەگشتیی و توێژەرانی میدیایی و نێوەندە ئەكادیمییەكان و سەنتەرەكانی توێژینەوە دەكەین، ناوەڕۆكی ئەم زنجیرە مێزگردانە بكەنە مادەی خامی توێژینەوەكانیان. بەجۆرێك كە لەگۆشەنیگا و روانگەی جیاوازەوە و بەگرتنەبەری رێبازی توێژینەوەی جیاواز زنجیرە توێژینەوەیەكی بەپێز لەسەر ئەو تەوەرانە بنووسن كە بوونەتە تەوەری سەرەكیی مێزگردەكان.»

بۆ خوێندنەوەی دەقی تۆماركراو و پوختەكراوی هەر حەوت مێزگردەكە، ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەرەوە:

2020 زنجیرە مێزگردێك لەبارەی دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم ئازادییەكانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟