چمك، هەولێر: سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان “دیداری نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان”ی لەرۆژانی 16 و 17ی كانونی یەكەمی 2019 رێكخست، بەئامانجی بڵاوكردنەوەی دوو پێشنیازە یاسای تایبەت بە رێكخستنی راگەیاندن و رۆژنامەوانیی لەهەرێی كوردستاندا.
ئەو دوو پێشنیازەیاسایە تایبەتن بە “رەشنووس ی یەکەمی پرۆ ژە یاسای دامەزراوەی میدیایی بیندراو و بیستراو و سۆشیال میدیا لەهەرێمی کوردستان” و “رەشنووسی پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای میدیا بۆ رێكخستنی بواری راگەیاندنو رۆژنامەگەری“. هەربۆیە لەوانگەی هەستكردن بەپێویستیی جێبەجێكردنی مافی هاووڵاتیان لەدەستڕاگەیشتنیان بەزانیارییە گشتییەكان، ماڵپەری چمك دەقی هەردوو پێشنیازەیاساكە بڵاودەكاتەوە، بەمەبەستی دروستكردنی وتووێژی وردترلەسەر بڕگە و ماددەكانی ناویان.
بەر لەچەند رۆژێك، دەستەیەك لە ئەكادیمیی و پسپۆڕانى میدیا لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا، پرۆژەی “پێشنیازەیاسای ئەنجومەنی نیشتمانیی میدیا لەهەرێمی كوردستاندا“يان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندییدارەكان كرد كە لە نۆ بەش و 23 ماددە پێكهاتبوو.