چمک، سلێمانی: ڕۆژی چوارشەممە (04ی حوزەیرانی 2025) دوابەدوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردیی و زانكۆی سلێمانی؛ لەنێوان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، پ.ی.د.زانا مەحموود حەسەن و سەرۆکی ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی، پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ ڕێزلێنان و سووپاسنامە ئاڕاستەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرا:
بەڕێز پڕۆفیسۆر کۆسار محەمەد عەلی
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
لە پای پشتیوانیی و کارئاسانیی بۆ سەرخستنی کۆبوونەوە و کۆڕەکانی «دووهەمین کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی» لە ڕۆژانی 26 و 27ی ئایاری 2025 لە هۆڵی کۆنگرێسی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی؛ سووپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین. بە هیوای بەردەوامیی و سەرپێخستنی پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامی گەورەتر.
پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس
سەرۆکی ڕێکخراو چاودێریی میدیای کوردی (چمك)