دیجیتاڵمیدیای چمک ھەلی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکاتەوە

چمک، سلێمانی: لەنوێترین راگەیاندراوییدا سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاشکراییکرد کە لقەکەیان توانیویەتی 10 كورسی ماستەرو دكتۆرا بەخۆڕایی بۆ ئەندامانی دابین بکات.
 
لەو راگەیاندراوەدا ھاتووە؛ «بە رێكەوتنی نێوان دەزگای جام كوردی و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و پاش رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا بەرپرسەكان، توانرا رەزامەندی 10 كورسی خوێندنی باڵا وەربگرین بۆ ئەندامانی لقەكەمان بە پێی ئەو مەرج و پرنسیپانەی كە دانراون لە زانكۆكانی ئێران.» ھاوکات ئەوەش روونکراوەتەوە کە «ئەم كورسیانە بێ بەرامبەرن و خوێندكاران لەسەر حسابی كۆماری ئیسلامی خوێندنەكەیان تەواو دەكەن.»
 
لەبارەی مەرجەکانیشەوە؛ کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە نمرەی پێشکەشکار سەروو 80 نمرە بێت و بۆ ماستەر تەمەنی 26ساڵ و بۆ دکتۆرا 32ساڵ بێت. ھەروەھا «بۆ بەدەستهێنانی یەكێک لەو كورسیانە كە بێ بەرامبەرن مەرجە داواكار ئەندام بێت لە لقی سلێمانیداو مەرجی نمرەو تەمەن و پسپۆڕیەكانی كێشەدار نەبن. ئەم 10 كورسیە پسپۆڕیەكانی پزیشکیی و زمانە بیانیەكانی تێدا نیە.»
 
لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە؛ بۆ ئەو ئەندامانەی مەرجەكانیان تێدایەو بۆ شێوازی دەستپێكردن و ناردنی پێداویستیەكان پەیوەندیی بكەن بە ژمارە مۆبایل:
07501132755 لە 10 تا 02ی پاشنیوەڕۆ.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟