توێژینەوەیەكی كوردیی لەسەر فەیسبوك دەبێتە جێیبایەخی زانكۆیەكی ئەمەریكا

چمك، هەرێمی كوردستان: توێژینەوەیەكی كوردیی لەسەر بەكارهێنانی فەیسبوك وەك ئامرازێكی دیبلۆماسیی گشتیی دەبێتە جێیبایەخی ماڵپەری نێوەندێكی توێژینەوەی زانكۆی ساوزن كالیفۆرنیا.

لەژێر سەردێڕی دروستكردنی براندی كوردی، نێوەندی توێژینەوەی دیپلۆماسییه‌تی گشتیی له‌ زانكۆی ساوزرن كالیفۆرنیای ئه‌مریكا به‌گرینگیه‌وه‌ باس له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی سێ توێژەری كورد ده‌كات و ناوەڕۆكی توێژینەوەكە به‌ وێنه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستانه‌وه‌ وەك سەرچاوەیەكی ئەكادیمیی بۆ فێرخوازانی بڵاوده‌كاته‌وه‌. هەروەك لەهەواڵی نێوەندەكەی زانكۆی ساوزرن كالیفۆرنیادا هاتووە، ئارگیومێنتی تیۆریی توێژینه‌وه‌كه‌ پێییوایه‌ ده‌وڵه‌ت و ئه‌كته‌ره‌ ناده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانن له رێگه‌ی تۆڕی كۆمەڵایەتی فه‌یسبوكه‌وه‌ پراكتیزه‌ی دیپلۆماسییه‌تی گشتیی بكه‌ن. هاوكات، له دەرەنجامەكانی‌ توێژینه‌وه‌كه‌شەوە ده‌ركه‌وتووه كە‌ كورده‌كان له‌لایه‌ن پرۆگرامی دیپلۆماسییه‌تی گشتیی ئه‌مریكاوه‌ به‌ ئامانجگیراون و ئه‌مه‌ش یارمه‌تییان ده‌دات گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بده‌ن.

ناونیشانی توێژینەوە هاوبەشەكەی د.ئەحمەد عومەر بلی، م.مەهدی سۆفی كەریم و م.كاردۆ رەشید بریتییە لە هەوڵی دیبلۆماسییەتی گشتیی لەنێو فەیسبووكدا: شیكارییەكی بەراوردكارییە لەبارەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەولێر و نوێنەرایەتی كوردستان لە واشنتۆن (Public Diplomacy Effort Across Facebook: A Comparative Analysis of the US Consulate in Erbil and the Kurdistan Representation in Washington). هەروەك پێویستە بوترێت كە توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ مانگی شوباتی 2018 له‌لایه‌ن گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (Sage Open) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ تۆمسۆن رویته‌رز پۆڵنكراوه‌ و له‌ لایه‌ن خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی (Sage)ه‌وه‌ چاپ دەكرێت. هەروەها له‌به‌ر گرنگیی تویژینه‌وكه،‌ ماڵپەری چمك دەقی ئینگلیزیی و كوردیی بڵاوكردەوە.

لینكی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ وێبسایتی زانكۆی ساوزرن كالیفۆرنیای ئه‌مریكی:

https://uscpublicdiplomacy.org/story/creating-kurdish-brand

لینكی توێژینه‌وه‌كه‌ لە بەشی توێژینەوەكانی ماڵپەری چمك:  

هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدان و پراكتیزه‌كردنى دیبلۆماسیه‌تى گشتى له‌ ڕێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌