چمک، ھەرێمی کوردستان: لە دوو توێی بەرگێکی سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندی 300 لاپەڕەیی و بە بەشداریی دەیان ئەکادیمیی و پسپۆڕ و توێژەری میدیایی؛ سێییەم ژمارەی وەرزی ھاوینی گۆڤاری دەرگاوان کەوتە بەردەست و دیدەی خوێنەران.
گۆڤاری دەرگاوان لەم ژمارە نوێیەییدا؛ دەرگای خوێندن و پەروەردەی میدیایی خستووەتەسەر پشت و دووبابەتی گرنگی تایبەت بە «پەیوەندییگرتنی دوو هەنگاویی و كاریگەرییەكان لەسەر سەركردەكانی بیروڕا، كولتووری ناوداربوون و پێشوازییلێكردنی لە میدیای كوردییدا» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دووەمیین دەرگای رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی بۆ بابەتەکانی «گرنگترین وانەكانی كامێرامانی تەلەڤزیۆنی، پەیوەندییكردن و درووست بەكارهێنانی زمان لە راگەیاندنی كوردییدا» تەرخانکراوە. ھاوکات سێییەم دەرگای تایبەت بە تێز و توێژینەوەی میدیایی بۆ توێژینەوەیەكی بەپێز بەناونیشانی: «كاریگەرییەكانی بەكارهێنانی زمانی راگەیاندن لەسەر بینەرانی بەرنامەی بەزمی بەزم لەكەناڵی كوردماكس» تەرخانکراوە. دەرگای ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی تەرخانکراوە بۆ دوو بابەتی گرنگ، لەوانە: «ئاریشەكانی بەردەم توێژینەوەكانی میدیای نوێ لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا، هەڵە ئاماريی و میتۆدییەكانى توێژینەوەی میدیایی».
دەرگای مژار و مێزگردی ئەم ژمارەیەی دەرگاوان بۆ پرسی “بە نیشتمانییكردنی پیشەی رۆژنامەگەریی و پێویستیی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن” تەرخانكراوە. هاوكات دەرگای دیدار و دیڤچوونی میدیایی تەرخانکراوە بۆ بابەتی «دڵپاك تاهیر ئەزموونی بێژەریی دەگێڕێتەوە». هەروەھا دەرگای رازو رێبەری ميديايى بۆ”رێبهری رۆژنامەوان بۆ دڵنیابوونهوه له ههواڵ له سهكۆ دیجیتاڵییەکاندا” تەرخانکراوە. ھاوکات دەرگای دۆز و دۆسییەی میدیایی خراوەتە سەر پشت بۆتاووتوێكردنی پرسی «دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی میدیا لەهەرێمی كوردستاندا» و لەوبارەیەوە پێشنیازەیاسایبەك و چوار تێڕوانین بڵاوکراونەتەوە.
نۆیەمین دەرگای سێیەمین ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان تەرخانکراوە بۆ کاریکاتێر و تەنزی میدیایی کە بابەتێكی بەپێزی لەبارەی ناساندنی: «نیگارچیرۆکی رۆژنامەوانیی و بەشدارییکردنی لەگواستنەوەی راستییەکان لە كاتی جەنگ و كارەساتەكاندا» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دەرگای پرۆژە و چالاکیی میدیایی ئەم ژمارەیەی دەرگاوان بۆ چالاکییەکانی چەند مانگی پێشووی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) و “پوختەیەك لە كۆڕ و كۆبوونەوە و پانێڵ و وۆركشۆپی میدیایی لەهەرێمی كوردستاندا” تەرخانکراوە. هاوكات دەرگای چاپكراو و بەرهەمی میدیایی بۆ هەواڵی “چەند كتێبێكی نوێ و نامەی ماستەر و دكتۆرای توێژەرانی میدیای لە زانكۆكانەوە” تەرخانكراوە. دوازەیەمین و دوایین دەرگاش کە بۆ وشەدان و فەرهەنگی میدیایی تەرخانکراوە؛ تایبەتە بە بەشی سێیەمی «فەرھەنگۆکێکی ئینگلیزی_کوردیی تایبەت بە رۆژنامەنووسان».
#دەرگاوان؛ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی لەھەرێمی کوردستاندا، لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) خاوەندارێتیی دەکرێت و د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرنووسەریەتی.
لەئێستەوە ئیدارەی گۆڤارەكە؛ خوێنەران بەگشتیی و کتێبخانەکان و فێرخوازانی پەیمانگە و زانکۆکان ئاگادار دەکاتەوە کە پێشوەختە بە ژمارە ئاگاداريان بکەنەوە کە پێویستییان بە چەند نوسخە دەبێت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە چاپخانەوە بۆ ناونیشانەکانیان بنێردرێت. نرخی ھەر نووسخەیەک: بە تاک 3000دینار و بە کۆ 2500دینار (بەمەرجێک لە 20نوسخە کەمتر نەبێت). بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە بەشی فرۆشتن_ەوە بکەن، لەرێی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە:
07702100565 يان 07511746565
#بەشداربە_لەمانەوەو_بەردەوامیی_دەرگاوان
#بەکڕینی_یان_ناردنی_ریکلام_و_سپۆنسەرکردنی