بۆ سەرپێخستنی ڕیفۆرمی میدیایی؛ کۆمەکی چمک بکەن

ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) ڕێکخراوێکی پێشەنگی سەربەخۆ و ناحکوومیی و قازانجنەویستە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن گروپێک لە ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنوانان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی-ەوە دامەزراوە. ئەرکی ئێمە ڕوونە: پەرەپێدانی ڕیفۆرمی میدیایی، پاراستنی ڕۆژنامەگەریی پیشەیی، بەرگریکردن لە مافی تایبەتمەندێتیی تاکەکەس و چەسپاندنی بەها دیموکراسییەکان لە ڕێگەی ژینگەیەکی میدیایی نیشتیمانیی بەرپرسیار-ەوە. بۆ ئەوەی وەک دەنگێکی سەربەخۆ بمێنینەوە، پشت بە میهرەبانی و هاوکاریی ئەو کەسانە دەبەستین کە باوەڕیان بە گرنگیی میدیای ئازاد و بەرپرسیار هەیە. چمک وەک پردێکی زیندوو لە نێوان توێژینەوەی ئەکادیمی و سیاسەتی پراکتیکی-دا کار دەکات.

بەخشینەکانتان ڕاستەوخۆ دەبنە سووتەمەنی بۆ ئەم بوارانە:

  • چاودێریی و لێپرسینەوەی میدیایی: چاودێرییکردنی وردی ڕیفۆرمی میدیایی و ڕاپۆرتکردن لەسەر پێشێلکارییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی میدیا خزمەتی بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکات، نەک کارنامەی دەستەبژێرەکان.

  • توێژینەوەی زانستی و داکۆکیکردن: ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانیی کە دەبنە بنەما بۆ “نەخشەڕێی ستراتیژیی” و “دیوارەکانی یەکپارچەیی” بە مەبەستی جیاکردنەوەی میدیا لە بەرژەوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکان.

  • بنیاتنانی تواناکان: دابینکردنی ڕاهێنانی پیشەیی و پەروەردەی خوێندەواریی میدیایی بۆ نەوەی نوێی ڕۆژنامەوانان و ڕەوەندی کوردی.

  • بەرگرییکردن لە مافەکانی مرۆڤ: داکۆکیکردن لە پاراستنی تایبەتمەنییە کەسییەکان و ئازادییە مەدەنییەکان بەرامبەر بە کارە نادروستەکانی میدیا.

بۆچی بەخشینەکانی ئێوە گرینگە؟

وەک ڕێکخراوێکی ناحکوومیی، بەردەوامیی و چالاکییەکانمان بەندە بە دابینکردنی بودجەی سەقامگیر. لە میواندارییکردنی لووتکە نێودەوڵەتییەکان-ەوە وەک کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی تا بڵاوکردنەوەی گۆڤارە زانستییەکان و ڕاپۆرتە چاودێرییەکان، هەر بڕە پارەیەک کە دەیبەخشن یارمەتیمان دەدات لە بنیاتنانی سیستەمێکی میدیایی پیشەیی کە ببێتە هۆی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی و گەشەی دیموکراسی.

چۆنیەتی بەخشین:

ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو بزووتنەوە جیهانییەیە کە کار بۆ چاکسازیی میدیایی، مافە دیجیتاڵییەکان و بەدیهێنانی پیشەگەرێتیی باڵا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات. پڕۆژە گشتگیرەکانمان، کە لە “پۆرتاڵە دیجیتاڵییە مەعریفییەکان” و “زنجیرە کتێبە زانستییەکان“ەوە دەستپێدەکەن تا دەگاتە “گۆڤاری وەرزیی دەرگاوان بۆ پەروەردەی میدیایی”، بە هۆی پشتگیریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بەردەوامن. لەسەر بنەمای یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی فەرمیی (MoU)، ڕێکخراوی چمک و دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا (کیف) لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا وەک بریکاری دارایی فەرمیی بەکاردەهێنێت. ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە گەرەنتی ئەوە دەکات کە سەرجەم هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ “کۆڕبەندە نیشتمانییە ساڵانەییەکان” و چالاکییە پەروەردەییەکانمان، بە بەرزترین ئاستی شەفافییەتی دارایی، چاودێری کارگێڕیی و پارێزبەندییەوە ئەنجام دەدرێن.

زانیارییەکانی پارەدان:

  • دامەزراوەی دارایی: Barclays Bank

  • ناوی هەژمار: Kanga Educational Foundation (KEF) LTD

  • Sort Code: 20-41-50

  • Account Number: 43586839

  • Reference: [ناوی تۆ یان ڕێکخراوەکەت] – CHMK Activities

بە بەخشینەکانتان، ئێوە تەنها پشتگیریی ڕێکخراوێک ناکەن؛ بەڵکو وەبەرهێنان لە “سەرمایەی هزری”ی کۆمەڵگەکەمان و داهاتووی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان-دا دەکەن.

Kurdish Media Watchdog Organization (CHMK)
Professionalism | Independence | Accountability
www.chmk.org | [email protected]

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟