چمک، سلێیمانی: «کاریگەریی دیجیتاڵ میدیا لە پێکهێنانی هۆشیاری هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستاندا»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن هەژار جەمال حەمە ئامادەکراوە؛ ڕۆژی دووشەممە (02ی ئاداری 2026) له هۆڵی بەشی ڕاگەیاندن لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.کاروان محەمەد حەسەن، پ.د.حەکیم عوسمان حەمید؛ پ.ی.د. کاروان عەلی قادر و پ.ی.د. کۆڤان حسێن سەعدۆ گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
دوای سێ كاتژمێر له گفتوگۆی ئهندامانی لیژنه و بهرگریی توێژهر و سهرپهرشتیار؛ «ماستهرنامهكه پهسهند كرا.»











