هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدان و پراكتیزه‌كردنى دیبلۆماسیه‌تى گشتى له‌ ڕێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌

 

هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدان و پراكتیزه‌كردنى دیبلۆماسیه‌تى گشتى له‌ ڕێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌؛ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راووردكارى له‌ نێوان كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشینگتۆن

 

نوسینی بەعەرەبی: د. ئەحمەد عومەر بلی، م. مەهدی سۆفی كەریم، م. كاردۆ رەشید

بڵاوكردنەوەی دەقە كوردییەكە: ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

 

وه‌رگێڕانی: وریا هیوا عەلی

پوخته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌:

ئامڕازه‌ به‌ربڵاوه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆدا بوونه‌ته‌ كه‌ناڵى زیندوو و بنه‌ڕه‌تى بۆ ئاڕاسته‌كردنى دیبلۆماسییه‌تى گشتى له‌ لایه‌ن دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌. له‌ ژیانى ئه‌مڕۆییدا, داڕێژه‌رانى سیاسه‌ت بۆ به‌ره‌وپێش بردن و گه‌شه‌پێدانى بڕاندى نیشتیمانیان (Nation Branding), لۆبیكردن بۆ ووڵاته‌كانیان, ئاڵوگۆڕى كلتورى, وه‌ هه‌روه‌ها بۆ فراوانكردن بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى باشتر پێویستیان به‌ جێبه‌جێكردنى دیبلۆماسییه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو  له‌ ڕێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و هاوشێوه‌كانى هه‌یه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ى شیكارى چه‌ندێتییه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆكى پۆسته‌كانى فه‌یسبووك و كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رانیان به‌رامبه‌ریان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنێتى به‌كارهێنانى فه‌یسبووك وه‌ك ئامڕازبَكى دیبلۆماسییه‌تى گشتى له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشینگتۆن ده‌كات. ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م شیكارییه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه‌ كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌تر فه‌یسبووك وه‌ك ئامڕازێكى دیبلۆماسییه‌تى گشتى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیدا به‌كاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ئه‌كته‌ره‌- ناده‌وڵه‌تییه‌كانیش (Non-state actors) ده‌توانن له‌ بوارى دیبلۆماسییه‌تى گشتیدا ڕۆڵ و كاریگه‌رى خۆیان بگێڕن. كورده‌كان ده‌توانن كه‌ڵك وه‌رگرن له‌و به‌ ئامانج گرتن و گرنگیپێدانه‌یان له‌ لایه‌ن پڕۆگرامى دیبلۆماسییه‌تى ئه‌مریكاوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ و به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى زیاتر بۆ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌یان و سه‌ربه‌خۆییى زیاتر. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌ به‌ په‌ڕه‌ى فه‌یسبووكى تایبه‌ت به‌ خۆى بداو و به‌ گرنگى وبایه‌خه‌وه‌ بڕوانێته‌ هه‌وڵى به‌ براندكردنى كوردستان له‌ سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م توێژینەوەیە سەردانی لاپەڕەی توێژینەوەكانی ماڵپەری چمك بكە لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە:

هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدان و پراكتیزه‌كردنى دیبلۆماسیه‌تى گشتى له‌ ڕێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌