چمك، رانیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێكی رەخنەیی هاوبەشیان رێكخست بەناونیشانی دیجیتەڵ میدیای كوردی؛ لە بەرفراوانكردنی ئازادیی رادەربڕینەوە بۆ تیرۆری كەسایەتی.
ئەو سیمپۆزیۆمە هاوبەشە بە دروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستیی چاودێرییكردنی لەچوارچێوەی دوو پانێڵدا و بەهەشت تەوەری جیاواز گرفت و گەشە و ئاسۆكانی بەردەم ماڵپەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیجیتەڵ میدیا لەهەرێمی كوردستاندا لەلایەن چەند ئەكادیمییەكی خاوەن ماستەر و دكتۆرا رێكخرا.
هەردوو پانێڵەكە بەبەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن لە هۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی راپەڕین لە رانیە بەڕێوەچوو. پاش خستنەڕووی بابەتەكانیش میوانەكان تەوەرەكانی پانیڵەكانیان دەوڵەمەند كردو وتووێژێكی دوولایەنە لەنێوان قسەكەران و میوانەكاندا دروستبوو.
فۆتۆ : هاوکار زرار و ئارام حەمە عەلی