ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و یه‌كێتی به‌هاككردنی سیستمی ئه‌لكترۆنی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان تۆمه‌تبار كرد كه تائێستاش ئاگری ئه‌و ناكۆكییه نه‌كوژاوه‌ته‌وه. ئه‌و ره‌وشه له‌ئاڵۆزی سیاسی به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان دۆخی زۆربه‌ی میدیاكانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا تێكدا. هه‌ر ئه‌و رۆژه كه‌ناڵی كورستان 24ی سه به‌پارتی دیموكراتی كوردستان روماڵی ده‌نگۆی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وی گۆڕانی ده‌كرد له‌شاری سلێمانی كه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه یه‌كێتی پێ تۆمه‌تبار كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌كاتی بانگه‌شه‌دا میدیای گۆڕان‌و پارتی له‌شه‌ڕێكی یه‌كتر پسێندا بوون.
روماڵی میدیاكان بۆ ده‌رهاویشته‌ی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان وه‌ك نهوتكردن بوو ئاگری شه‌ڕه‌كه‌دا، میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هانی لایه‌نگرانیدا له‌ده‌وری مه‌كۆی سه‌ره‌كیان له‌سلێمانی كۆببنه‌وه له‌پاش ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی له‌نێوان لایهنگرانیو هێزێكی ئه‌منی دروست بوو كه ته‌قه‌كردنی لێكهوتهوه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر كه‌شی دوای هه‌ڵبژاردنی ئاڵۆزتر كرد كه تیایدا سه‌دان كه‌س به‌چه‌كه‌وه گردبوونه‌وه.
روماڵی زۆربه‌ی میدیا حزبی‌و نیمچه حزبی و”ئه‌هلیه‌كان” له‌شه‌وی یه‌كه‌می ئاشكرابوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی به‌ئاڕاسته‌ی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه‌و چڕكردنه‌وه‌ی ململانێكاندا بوون ئه‌وه‌نده بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌بوو. كاروان عه‌لی ناوی خوازراوی لایه‌نگرێكی گۆڕانه كه بۆ “نیقاش” وتی “هه‌ر كه گوێم لێ بوو كه‌ی ئێن ئێن داوایكرد گۆڕی كاك نه‌وشیروان بپارێزین چوم به‌ره‌و گرده‌كه”.
ئه‌و ره‌وشه له‌شه‌ڕی میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بووی ئاشكرا بوونی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو سیفه‌تی بۆ ماوه‌یی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو كه زیاتر له‌مانگێك میدیاكان شێوازه‌كانیان تاقی كردبووه‌وه. زۆربه‌ی میدیا حزبی و نیمچه حزبی وسێبه‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌هلیه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا جڵه‌وی كاری پیشه‌یی خۆیان له‌ده‌ستدا وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه سه‌نگی مه‌حه‌ك بووبێت بۆ ده‌رخستی توانای خۆڕاگرتنی پیشهییو بێلایه‌نبوونیان لهقهیرانهكاندا. ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی زمانحاڵی حزبه‌كان بوون كه‌وتنه شه‌ڕێكی قورسه‌وه، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌یان به‌ئاقارێكدا برد كه پێشتر پێیدا نه‌ڕۆیشتبوون. هێرشكردنه سه‌ر سهركردایهتیو سومبوله‌كانی یه‌كتر له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه سیمایه‌كی دیاری بانگه‌شه‌یان بوو كه هه‌ندێكجار سنوری ناوهزڕاندنیشی تێده‌په‌ڕاند. “تۆپخانه‌كه” نازناوی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بوو كه لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وشێوه‌یه ناویان لێناوه، ناوه‌ڕۆكی راپۆرته ئاگرینه‌كانی كه‌ناڵه‌كه شه‌وانه هه‌رجاره‌و ئاڕاسته‌ی یه‌كێك له دوو ركهبهره سهرهكیهكهیو كه‌سایه‌تیه‌كانی بوو كه یهكێتیو پارتی بوون، جاربهرجایش هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه پێشبینی ده‌كرا به‌شێك له ده‌نگه‌كانی ببات.
د ئیبراهیم سه‌عید مامۆستای راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی به”نیقاش”ی وت “له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا میدیای حزبه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی كاریان له‌سه‌ر نابوتكردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان ده‌كرد ئه‌وه‌نده كاریان له‌سه‌ر پیشاندانی جوانیه‌كانی حزبه‌كانیان نه‌ده‌كرد”. ئه‌و ده‌ڵێت “تاهێندێك تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه له‌میدیاكانه‌وه ده‌رفه‌تی سهلملاندنی تێدایه به‌به‌ڵگه، به‌ڵام په‌نابردنی ئه‌و میدیایانه بۆ سوكایهتیپێكردن به‌كه‌سایه‌تی به‌رانبه‌ریان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ئه‌خلاقی كاری میدیاییه‌و له‌ڕوی یاساییشه‌وه رێگه پێنه‌دراوه”.
میدیاكانی یه‌كێتیش زۆربه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بوو كه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح جێگری پێشوی سكرتێری ئه‌و حزبه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. راپۆرته‌كانی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی زمانحاڵی یه‌كێتی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی هاوحزبهكهی دوێنێیان بوو، كه پرۆژه‌كانی پێشوی به‌رهه‌م ساڵحی له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا (2009-2011) ده‌كرده موڵكی یه‌كێتی كه ناوبراو له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌دا به‌كاری ده‌هێنا. ئه‌و كاردانه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵمه‌تی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خه‌ندانی تازه دروستكراوی ره‌وته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بوو به‌رانبه‌ر به كێشه‌كانی سیستیمی به‌ڕێوه‌بردن كه یه‌كێتی به به‌شێك له‌و شكستانه ده‌زانی.
سوپرایزی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لادانی ئه‌و میدیاییانه بوو كه پێشتر پیشه‌یی روماڵكردنیان كردبووه دروشم بۆ كاركردنیان به‌ڵام بانگه‌شه ئه‌و دروشمه‌ی لێوه‌رگرتنه‌وه. كه‌ناڵی روداو كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی راسته‌وخۆ په‌خش دهكردو له‌گه‌شته‌كانی هه‌واڵی رۆژانه‌شیدا وتاری به‌رپرسه‌كانی له‌و بانگه‌شانه‌دا ده‌كرده بابه‌تی رۆژنامه‌وانی. زۆرجار ئه‌و گوتارانه ئاڕاستهكراوبوون له‌دژی ركه‌به‌ره‌كانیان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، تیایدا پرسی پاشكهكشێی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له كه‌ركوك پشكی شێری به‌ركه‌وتبوو كه پارتی، یه‌كێتی به به‌رپرسیار له‌و شكسته ده‌زانێت. له 9ی ئایاردا كه‌ناڵی روداو راپۆرتێكی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی پارتی له سنوری قه‌زای زاخۆ بڵاوكرده‌وه كه تیایدا مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت “خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێك نییه نه ئه‌مڕۆ و نه له داهاتوودا هه‌رگیز له‌بیری بكه‌ین، ئه‌مڕۆش ئه‌و رۆژه‌یه كه به ده‌نگی خۆتان سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه له‌و خیانه‌ته‌دا به‌شداربوون”. زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له كه‌ناڵی روداو نمایشدهكران به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ئه‌ندازه روماڵی وتاری به‌رپرسانی تری حزبه‌كان بكات له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه ده‌یتوانی زانیاریه‌كانی له‌دژی ركابه‌ره‌كانی پارتی به‌كاربهێنێته‌وه . د. ئیبراهیم سه‌عید پێیوایه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه به سێبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریان له‌سه‌ر ناشرینكردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان كردووه. یه‌كه‌م پرسیاری به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی روداو له كاندیدێكی لیستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به بوونی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له عێراق له‌یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌دا هه‌ر زوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دژ به‌و كاندیده گه‌رم كرد كاتێك نه‌یزانی وه‌زاره‌تێك نییه به‌و ناوه‌وه.
سوپرایزی دووه‌می كاری میدیایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لادانی ئه‌و میدیایانه بوو كه له‌به‌ره‌ی رۆژنامه‌وانی “ئه‌هلی” هه‌ژمار ده‌كران. كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاسوار عهبدولواحیدی خاوه‌نی سه‌رۆكایه‌تی لیستی نه‌وه‌ی نوێی ده‌كرد ئاڕاسته‌ی روماڵی پێشتری له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا گۆڕی. زۆربه‌ی پانتایی روماڵی رۆژانه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ته میدیایه‌كانی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پهیامانهبوون كه سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و كاندیده‌كانیان رۆژانه هه‌یانبوو له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كانی تری روماڵ نه‌ده‌كرد، ئه‌وه جگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه لێدان بوو له‌ئاستی جه‌ماوه‌ری ركه‌به‌ره‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ . له 6ی ئایاردا كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راپۆرتێكی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاسوار عه‌بدولواحید له بادینان بڵاوكرده‌وه كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا بێلایه‌نی له‌ده‌ستداوه كه نوسیوێتی “جموجوڵ و بانگه‌شه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ دوو ڕۆژه له سنوری هه‌ولێر و بادینان چڕبووه‌ته‌وه و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند، نابێت ته‌نیا بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بادیناندا بگرێت.”. مامۆستاكه‌ی راگه‌یاندن ده‌ڵێت “له‌بانگه‌شه‌دا ئه‌و كهناڵانهش كه‌وتنه ئه‌و لادانانهوه له پیشه‌یی كه پێشتر خۆیان به‌كه‌ناڵی بێ لایه‌ن و ئه‌هلی ده‌زانی”.
شه‌ڕی میدیایی له‌كاتی بانگه‌شه‌دا ئاوێنه‌ی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و ململانێیه بوو كه لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتنه ناوی، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه خۆیان توانیان ههمونی ئه‌و لادانانه‌ی كه‌ناڵه‌كانیان بكه‌ن له پشیهیی بوون نه رێوشوێنی لایه‌نه چاودێره‌كانیش به‌و قه‌باره‌یه بوون كه بیانخاته‌وه سنوری كاری خۆیان. زانا عوسمان به‌رپرسی راگه‌یاند و په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به”نیقاش”ی وت “رۆژانه له نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رسێ شاری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك راپۆرت له‌سه‌ر پێشێلكاری میدیاكان به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و ئه‌وانیش بڕیاریان له‌سه‌ر سزاكانیان ده‌دا”. وتیشی”سزای ئه‌و لادانانه‌ی میدیاكان زیاتر سزای داراییه”.
رۆڵی میدیا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانی هاوڵاتیان به زانیاریه‌كانیان قایل بكات ته‌وژمێكی بێزاربونی هاوڵاتیانیشی له‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی میدیا دروست كرد. كامه‌ران به‌كر (42 ساڵ) به‌جۆرێك له شه‌ڕی راگه‌یاندنی میدیاكان بێزار بووه كه ئه‌و ماوه‌ییه‌ی له ماڵه‌وه‌یه به‌ده‌ستی خۆی رێگری له‌وه كردووه كه چاوی له‌و كه‌ناڵانه بێت. ئه‌و به”نیقاش”ی وت “سه‌رجه‌م كه‌ناڵه حزبییه‌كانم له‌ئامێری سهتهلایهتهكهمدا سڕیوه‌ته‌وه، گوێ بۆ شه‌ڕی سیاسی نه‌گرم باشتره”.