ستران عەبدوڵا
ڕایه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر میدیا و نه‌ته‌وه كه ده‌مه‌وێ بیڵێم و له سینه‌م نه‌مێنێته‌وه، له شه‌رمی نه‌كه‌ی نه‌بادا ڕایه‌كه‌م زانستی نه‌بێ و له خه‌یاڵدا سه‌رچیخ ڕۆشتبم. ئه‌گه‌ر خراپه به گه‌وره‌یی خۆتان بمبه‌خشن و كورده‌واری ئێوه خۆش و ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌رچووم ئه‌جری ئیجتیهادم با خێری كوڕه‌كان بێت.
جاران نووسین و زمان و ڕێنووس نه‌ته‌وه‌كانی یه‌كده‌خست. ئه‌لفابێتای ئارامی و لاتینی وه‌ك خاكی نیشتمان وابوون بۆ نیشتنه‌وه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر زه‌مینی مانه‌وه وگه‌شه‌كردن. هیچ نه‌بێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هیچ له‌باره‌ی چین و ماچین نازانم مه‌گه‌ر به‌یته‌كه‌ی نالی له‌سه‌رخۆشی چین و ماچین نه‌بێ. نه‌ته‌وه‌كان به قورئان و به زمان، به‌شكسپیر و به فیردۆسی،به مه‌ولانا و یونس ئیمرا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ته‌كلیفی زمانی خۆیان ڕۆشنكرده‌وه. هه‌ر كورد مایه‌وه له چاڵدێران تا دابه‌شكردنی سه‌ده‌ی بیست شه‌كوای زمانی زمان حاڵی پێ په‌یدا نه‌بوو. ئێستا به‌و هه‌موو زام و برینانه‌وه زه‌حمه‌ته یه‌كێتی زمانی نه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌مینی ئه‌بجه‌دیه‌ته و ئه‌لفابێت، ڕێنووس و پاكنووس یه‌ك بگرێته‌وه. ئه‌مه‌مان جاران پێنه‌ئه‌كرا، له‌مه‌ودوا فریای ناكه‌وین.
له‌م هه‌موو ئه‌بجه‌دیه‌ت و ڕێنووسه جیاوازانه‌دا، له‌م هه‌موو ئه‌ده‌ب و سیپارانه‌ی به جیاواز نووسران. ناتوانین به جۆره‌كانی كرمانجی، زازاكی و بادینی و سۆرانی و به جۆره‌كانی ئه‌لفابێتای ئارامی و عه‌ره‌بی، سلاڤی و لاتینی یه‌كیان بخه‌ینه‌وه. زمانی كوردی له‌سه‌ر كاغه‌ز یه‌كناخرێته‌وه، با قۆناغی یه‌كه‌م له ئاسماندا یه‌كی بخه‌ینه‌وه. ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ده‌توانن له گواستنه‌وه و ئاخاوتندا یه‌كسان بن. ڕۆژنامه ناتوانێت له‌مه‌ودوا ئه‌مه بكات. ئه‌گه‌ر له پێشدا به‌ربه‌ستی ئه‌لفابێتمان لێنەگه‌ڕا ، بۆ قۆناغێكی تر ده‌توانین به بینین و به بیستن یه‌كێتی زمان پێكبهێنن. دواجار له ئه‌لفابێتدا ئاسان ده‌بێت.
تا ده‌یه‌یه‌كی تر به‌ڵكو سۆشیال میدیا قسه‌یه‌كی خێری ترمان بۆ بكات.
ئێوه ده‌ڵێن چی؟