#میدیای_دیجیتاڵیی_چمک؛ کۆڕی پ.ی.د.مەحییەدین محەمەد خانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونیی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سلێمانی لە دووهەمین كۆڕبەندی نیشتیمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی پەخشدەکات. لەو کۆڕەدا؛ دووپاتکرایەوە کە بەکارهێنەری میدیایی بەشێکی خراپبەکارهێنانی ناوەڕۆکی میدیایی دەکەوێتەئەستۆ، چوونکە ئێستا میدیا خەڵک بەکاردەهێنێت وەک لەوەی خەڵک میدیا بەکاربهێنێت. ئەم كۆڕبەندە؛ لەلایەن ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمک) بە هاوبەشیی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (26 و 27ی ئایاری 2025) لە هۆڵی كۆنگرێس ڕێكخرا و بە چەند ڕاسپاردەیەكی گرنگ بۆ دەستەڵاتەكانی: یاسادانان، ڕاپەڕاندن، دادوەریی، میدیایی و ڕێكخراوەیی كۆمەڵگەی مەدەنیی كۆتاییهات.