#میدیای_دیجیتاڵیی_چمک؛ کۆڕی ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکار بەشدار بازیانیی لە دووهەمین كۆڕبەندی نیشتیمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی پەخشدەکات. لەو کۆڕەدا؛ ئاماژەی بە قورسیی دەستکەوتنی زانیاریی و خراپی مامەڵەی دادگە و دادوەران لەگەڵ ڕۆژنامەوانان-دا کرد و دووپاتیکردەوە کە ئێستا پڕۆسەی دادگەیی و دادبینیی لە هەرێمی کوردستاندا وەک جۆرێک لە سزا دەرهەق بە ڕۆژنامەوانان بەکاردەهێنرێت. هەروەک بە پێویستیشی زانی؛ کار لەسەر خوێندەواریی و پەروەردەکردنی ڕۆژنامەوانان و ئاشناکردنیان بە جۆر و شێوازەکانی بەڵگەسازیی و ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاریی کرد. ئەم كۆڕبەندە؛ لەلایەن ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمک) بە هاوبەشیی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (26 و 27ی ئایاری 2025) لە هۆڵی كۆنگرێس ڕێكخرا و بە چەند ڕاسپاردەیەكی گرنگ بۆ دەستەڵاتەكانی: یاسادانان، ڕاپەڕاندن، دادوەریی، میدیایی و ڕێكخراوەیی كۆمەڵگەی مەدەنیی كۆتاییهات.