ڕیفۆرمی میدیایی و ڕۆڵی نێوەندە ئەكادیمییەكانی هەرێمی کوردستان

#میدیای_دیجیتاڵیی_چمک؛ وتووێژی هاوبەشی پ.د.شێرکۆ جەبار، سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.ئازاد عەبدولعەزیز، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ د.ڕەوان سوبحی، سەرۆکی پێشووی بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لە دووهەمین كۆڕبەندی نیشتیمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی پەخشدەکات.  لەو دانیشتنەدا؛ ئاماژە بە پێویستیی چاکسازیی لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی میدیایی کرا و دووپاتکرایەوە کە پێویستە پەرلەمان و حکوومەت لەکاتی دانان و هەموارکردنەوەی یاسا و ڕێنماییەکانی ڕاگەیاندن و دادگەکان لە کاتی هەڵبژاردنی شارەزای دادوەرییدا سوود لە ئەزموون و پسپۆڕیی ئەکادیمیی و مامۆستایانی زانکۆ و توێژەرانی میدیایی وەربگرن. ئەم كۆڕبەندە؛ لەلایەن ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمک) بە هاوبەشیی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (26 و 27ی ئایاری 2025) لە هۆڵی كۆنگرێس ڕێكخرا و بە چەند ڕاسپاردەیەكی گرنگ بۆ دەستەڵاتەكانی: یاسادانان، ڕاپەڕاندن، دادوەریی، میدیایی و ڕێكخراوەیی كۆمەڵگەی مەدەنیی كۆتاییهات.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟