رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی “چمك” بەهەماهەنگیی رێكخراوی ئایرێكیس و كونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لەهەولێر خۆشحاڵدەبێت بەبانگهێشتكردنتان بۆ دوو چالاكیی زۆر گرنگ لە 1 و 2ی مانگی داهاتوودا. ئەم چالاكیانە بەشێكن لە پرۆگرامی سەردانكردنی پیشەگەرانی شارەزای ئەمەریكیی كە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا پاڵپشتیی دەكرێن.
چالاكیی یەكەم
مێژوو: 01/05/2018
کات: 01:00 _ 05:00ى پاشنیوەڕۆ
شوێن: کافتریای Blue Dark لە چوار گردی زەرگەتەی سلێمانی
ئامادەبوان: ستاف و رۆژنامەنووسانی بانگهێشتكراو لەلایەن رێكخراوی چاودێری میدیای کوردی.
بابەت: هەستاريی نووسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە کاتی ناکۆکيی و ئاڵۆزیيەکاندا بۆ ڕۆژنامەوووسان
ناوەڕۆكی وۆرکشۆپەکە: بریتی یە لە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە گەڵ ڕۆژنامەنووسان لە سەر ئەو بەرەنگاری و دەرفەتانەی کە ئەمڕۆ بووویان هەیە لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵ دەربارەی ئاڵۆزی و ناکۆکیەکان لە عێڕاقدا. پێکەوە بە دوای ئەو جێگرەوەیەدا بگەڕێی کە دەگوونجێن لە گەڵیاانا. بابەتەکان بریتین لە: میدیای پرۆفێشناڵی یان پیشەگەری، ڕاستگۆیی و بابەتی بوون، هەشت کلیلەکەی ڕوماڵکردنی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان. ڕۆژنامەگەری ئاشتی و ڕۆژنامەگەری جەنگ و خشتەی گاڵتوونگ. لەم سیمییارەدا کلیلەکان و خشتە بەکاردەهێیێت و ڕۆژنامەوووسەکان بە گروپ کاردەکەن بۆ ناسییەوەی ئەوەی کە چ شتێک هانی دایەلۆگ دەدات و دروستی دەکات، چ شتێكیش توندوتیژی زیاد دەکات، لە ڕێگای سەیرکردنی چەند نموونەیەکی هەواڵی کە لە ڕاگەیاندنەكانی عێڕاقدا هەڵێیجراون.
بەمەبەستی ناونووسین پەیوەنی بكەن بەم ژمارە مۆبالەوە: 07711503619
بە هیوای دیدار لە شوێنی مەبەست.
چالاكیی دووەم
مێژوو: 02/05/2018
کات: 02:00 – 04:30ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: کافتریای Blue Dark لە چوار گردی زەرگەتەی سلێمانی
ئامادەبوان: ستاف و رۆژنامەنووسانی بانگهێشتكراو لەلایەن رێكخراوی چاودێری میدیای کوردی.
بابەت: مێزگرد
ناوەڕۆكی وۆرکشۆپەکە: بەرەنگاری و دەرفەتەکان لەکاتی روماڵکردوی ئالۆزی و ناکۆکیەکان لە عێراقدا؛ هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان سێکتەرە جیاوازەکان. سمییارێکی گشتیە لەسەر بەرەنگاری و دەرفەتەکان لە کاتی روماڵکردنی گرژی و ئالۆزیەکان، رێگاگانی ئاشتەوای لە رێگای بەکارهێیانی میدیا و ئامرازەکانی دیالۆگ. گفتۆگۆکە تیشکدەخاتە سەیر ئەو پێشبیییانەی کە بەکارهێیەرە گشتیەکانی بواری راگەیاندن ( کە نوێنەرایەتی دەکرێن لەلایەن رێکخراوە ناحکومیەکانەوە) هەیانە، هەروەها کاریگەرییە ئەرێیی و نەرێییەکان لەگەڵ راسپاردەکانیان چیه لە بۆ پرکتیزەکردن بە باشتریه شێوە. رۆژنامەنووسان گفتوگۆ لەسەر بەربەستەکانی رۆژانەیان دەکەن و بیروڕاکانیان دەخەنەروو بۆ هاوکاری و هەماهەوگی زیاترو باشتر لەگەل کۆمەڵگادا.
بەمەبەستی ناونووسین پەیوەنی بكەن بەم ژمارە مۆبالەوە: 07711503619
بە هیوای دیدار لە شوێیی مەبەست.