شارا ئیبراهیم داوای لێبوردنی لە میوانانی بەرنامەکەی کرد

چمك، هەولێر: پێشکەشکاری بەرنامەی شاراشۆ؛ داوای لێبوردنی لەدوو میوانی بەرنامەکەی کرد.

پاش ئەوەی لەچەند بەرنامەیەكی شاراشۆدا، شارا ئیبراهیم لەكەناڵی كوردماكس چەند پرسیارێكی ئاراستەی هەریەك لە گۆرانیبێژان زاهیر جەلال و عەباس سەڵاح داودە كرد، بەشێك لە بینەران و چاودێرانی میدیایی نیگەران كرد و شێوازی پرسیاركردنەكانیان بەدەرچوون لە رێسا پیشەییەكانی راگەیاندن ناوبرد. تەنانەت داوای ئەوە لە كەناڵی كوردماكس و خودی شارا ئیبراهیم كرا كە بەفەرمیی داوای لێبوردن بكەن و بگرە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بكرێن.

رۆژی پێنجشەممە (29ی تشرینی دووەمی 2018) لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی نوێدا، شارا ئیبراهیم بەفەرمیی داوای لێبوردنی كرد و داوایكرد كە ئیتر كۆتایی بەو باسوخواسانە بهێنرێت كە لەسەر بەرنامەكەی دەكرێن. هاوكات روونیشیكردەوە كە هەمیشە پێویستیی بە رەخنە و سەرنجی بینەرەكانی هەیە، بەڵام بەدوور لە جوێن و ناوزڕاندنی.

 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content