گۆران فه‌تحی
میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ری، به‌رده‌وام لهگهشهكردندابووه له‌مێژووی خۆیدا، له‌ئێستاشدا ئه‌م بواره له‌چه‌ندین جۆر‌و به‌ش و ژانر پێكدێـت، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری و بابهتهكان به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌و ته‌كنه‌لۆژیای جیاجیای، وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆ‌و تهلهفزیۆنو ئه‌نته‌رنێت بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌ی له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌یه، وایكردووه به‌چه‌ندین جۆر، زانیاری بگه‌یه‌نرێته خوێنه‌ر یان بینه‌رو بیسه‌ر، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌بابه‌ته‌كه دوورنهكهینهوه، ئه‌وا جۆرێك له كاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ووردترو تایبه‌تمه‌ندتر كاری تێدا ده‌كرێت، ئه‌م جۆره به رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند یان راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند ناوده‌برێت، بۆ نموونه كار له هونه‌ر یا وه‌رزش یا زانست یا توێژێكی تایبه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه‌و یان ژنان ده‌كات، له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاری تایبه‌ت و ئاراستهكردنیشی بۆ توێژێكی تایبه‌ت یان گشتیی. دكتۆر سوهام الشجیری ده‌ڵێت، رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند، وه‌كو وه‌سیله‌یه‌كی ركابه‌ری رادیۆ و تیڤیو ئه‌نته‌رنێت ده‌ركه‌وتووه و ئه‌م رۆژنامه‌گه‌رییه هه‌وڵ ده‌دات كار له‌سه‌ر لایه‌نه تهخهسوسیو تایبه‌ته‌كان بكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گرنگی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند له‌و زمانه تایبه‌ته ئاسان‌و ووردو روونه‌و هه‌روه‌ها زانیاریهكانێتی بۆ جه‌ماوه‌ر.
راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند، هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربازی، گاڵته‌ئامێز، هونه‌ری، تاوان، پزیشكی، ئاینی، زانستی، كریكاری، حزبی‌و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌گه‌ری كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی «رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند»
ئه‌گه‌ر چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا له‌لای شارستانییه كۆنه‌كان به‌تایبه‌ت لای چینی‌و رۆمانه‌كان ده‌ركه‌وتووه بۆ گه‌یاندنی زانیاری‌و هه‌وال، به‌ڵام به‌شێوه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری نوێ بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌و هه‌واڵنامه له‌ساڵی 1470 له‌شاری كۆڵن له‌ئه‌ڵمانیا بڵاوبۆته‌وه، دوای ئه‌ویش فه‌ره‌نسا رۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌رچوواندووه له‌ساڵی 1631 به‌ناوی رینۆدۆ ئهلجازێت، له ڤینیسیای ئیتالیاش رۆژنامه‌یه‌ك له 1656 به‌ناوی گازاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت بهرۆژنامهگهری تایبه‌تمه‌ندیش، ئه‌وا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی له‌فه‌ره‌نسادا له ساڵی 1665 ده‌ركه‌وتووه، كاتێك گۆڤاری «زانایان»بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌ناوی»رۆژنامه‌ی عه‌شری» له‌میسر بڵاوبۆته‌وه‌و دوای ئه‌ویش «الوقائع المصریه» ده‌رچووه كه به‌زمانی عهرهبیو توركی بووه. له‌عیراقیشدا رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌مه‌فهومی ئێستا له‌دوای كوده‌تای ده‌ستوری عوسمانی له‌ساڵی 1908 په‌یدابوو، دوای فه‌راهه‌مكردنی ئازادی و رێگه‌دان به‌دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین رۆژنامه‌ی ئهدهبیو رۆشنبیری له‌ویلایه‌ته‌كانی به‌سراو به‌غداو موسڵ په‌یدابوون.
چه‌مكی «رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند»
له‌رووی چه‌مكه‌وه، شارهزایانو توێژه‌ران، پێناسه‌ی جۆراوجۆریان بۆ رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند كردووه، دكتۆر ئیبراهیم ئه‌لخه‌ساونه ده‌ڵێـت، رۆژنامه‌گه‌ری تایبمهتمهند وهسیهلهكه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ركابه‌رییه‌ی له‌داهاتوودا دێته ئارا له‌نێوان وه‌سیله جیاجیاكانی راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ به‌تایبه‌ت تیڤی و ئه‌نته‌رنێت، روونیشیده‌كاته‌وه، رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌جه‌وهه‌ری رۆشنبیری گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت كه خوێنه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ناو رۆژنامه‌كاندا. دكتۆره سهام الشجیری له‌و رووه‌وه ده‌ڵێـت، راگه‌یاندنی جیهان به‌ره‌و تایبه‌تمه‌ندی ده‌چێت وله‌ئێستادا رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند، به‌یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی رۆشنبیری‌و زانیاری گشتی داده‌نرێت. راپۆرتێكی رێكخراوی یونسكۆش، ئاماژه بۆ پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات، له‌كاتێكدا رۆژنامه رۆژانه‌كانی جیهان رووبه‌رووی لهمپهڕو كێشه بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر گرنگی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند. خه‌ساونه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به‌یه‌كێك له‌زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌ژمێردرێـت، له پاڵ پیشهبوونیشی، ئه‌وا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی شارستانیه‌تدا رێی كردووه، چه‌ندین ته‌خه‌سوسی تێدا ده‌ركه‌وتووه، به‌وه‌ش ره‌نگێكی تری رۆژنامه‌گه‌ری هاتۆته بوون كه ئه‌ویش «رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌نده»، كه چه‌ندین لق‌و پۆپی لێبۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت، رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه‌ت و رۆژنامه‌ی ئێستا ده‌بێـت پێویستیه فیكرییه‌كانی خوێنه‌ر فه‌راهه‌م بكات و مه‌عریفه‌تی گشتی و دیاریكراو‌و تایبه‌تیش پێشكه‌ش بكات، له‌به‌ر ئه‌وه رۆڵی ئه‌م جۆره له‌رۆژنامه‌گه‌ری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند به‌پێی هه‌ندێك توێژه‌ری بواری راگه‌یاندن، پیشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی تری رۆژنامه‌گه‌رییه، له‌كاتێكیدا، هه‌ندێكی تر به خولیایه‌ك ناوی ده‌به‌ن، كه ختوكه‌ی حه‌زی ئه‌وانه ده‌دا، كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، ئیتر له‌بواری ئه‌ده‌ب یان وه‌رزش یان هونه‌ر یان زانست بێـت. لای خۆیه‌وه دكتۆره شوكریه كهوكز ده‌ڵێـت، ته‌خه‌سوس به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌واتای دیاریكردنی بواره‌كانی كار دێت، ئه‌و بوارانه‌ی كه‌سێكی شاره‌زا ده‌یكات كه زانیاری زۆری هه‌یه له‌باره‌ی كاره‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌هۆی موماره‌سه‌كردن و سه‌رقاڵبوون له‌گه‌ڵیدا… روونیشیده‌كاته‌وه، ته‌خه‌سوس ته‌نها سیمایه‌كی دیاری رۆژنامه‌گه‌ری نییه، به‌ڵكو سیمایه‌كه گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی جیاده‌كاته‌وه‌و هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌خه‌سوسی وه‌رگرتووه لهبوارو كاره جیاوازه‌كاندا. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند گوزارشته له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له‌جیاكردنه‌وه‌ی كاره‌كان لهكۆمهڵگهداو به‌و جۆره‌ش چالاكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌رده‌وام بووه‌و وهسیلهتهكانی راگه‌یاندن گه‌شه‌ی كردووه.. سه‌باره‌ت به چه‌مكی راگه‌یاندنی تایبه‌تیش ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌یه كه كار له‌سه‌ر هونه‌رێك یان بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان ده‌كه‌ن وناچنه سه‌ر باسكردنی بوارێكی تر، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره لهرۆژنامهگهریی، موخاته‌به‌ی توێژێك یان كه‌رتێكی تایبه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه یان ده‌سته‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كات. كهوكز ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره له‌رۆژنامه‌گه‌ری پابه‌نده به‌دوو بنه‌ماوه، یه‌كه‌میان بابه‌تی دیاریكراو‌و ئامانجێكی روون، دووهه‌میش، جۆری ئه‌و خوێنه‌رانه‌یه كه زانیاریه‌كانیان ئاراسته ئه‌كرێت. به‌مجۆره‌ش پێناسه‌كراوه، كه زیاتره له‌ته‌نها گواستنه‌وه‌ی زانیاری، چونكه سه‌كۆیه‌كه بۆ گفتوگۆ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه، داهێنانهكانو ئاڵوگۆڕی شارهزاییو ئه‌زمونه‌كان ئاماده ده‌كات، هه‌وڵیش ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان دروست بكات و كار بۆ چه‌سپاندنی كاری داهێنه‌رانه بكات له‌زۆرێك بواری وه‌ك سیاسه‌ت و ئهدهبو بازرگانی.
هه‌ندێكی تر له‌توێژه‌رانی بواری راگه‌یاندن ده‌ڵێن، رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند له‌ئێستادا بووه‌ته لقێكی گرنگی ناو لقه‌كانی رۆژنامهگهریو ئێمه له‌ئێستادا له‌سه‌رده‌می زانیاری تایبمهنددا ده‌ژین.. روونیشیده‌كه‌نه‌وه، چه‌مكی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند، «رۆژنامه‌ی تایبه‌ت و لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانی ناو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیش ده‌گرێـته‌وه. ده‌توانین به‌مجۆره‌ش بكه‌ین، به‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كه یان گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌كه كه رووماڵی بوارێك لهبوارهكان ده‌كات كه ئاراسته‌ی توێژێكی تایبه‌ت یان دیاریكراو ده‌كرێت و ئه‌وان گرنگی پێده‌ده‌ن، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا به‌شێوه‌ی لاپه‌ره‌ی تایبهتو سه‌ربه‌خۆی ناو گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
پایه‌كانی
ئه‌مجۆره له‌رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر دوو پایه‌یه‌ی بنه‌ڕه‌تی راوه‌ستاوه كه ئه‌وانیش.
1-مادده‌ی تایبه‌تی دیاریكراو، مه‌به‌ستیش لێی پێشكه‌ش كردنی مادده‌یه‌كی دیاركراوه به جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت، له‌نموونه‌ی بابه‌تی پزیشكی یان ئابووری یان زانستی یان تایبه‌ت به ژنان.
2-جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت.
پێكهاته‌كانی
راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند، چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی گرنگ‌و سه‌ره‌كی هه‌یه، وه‌ك، ماده یان بابه‌ت رۆژنامه‌وانییه‌كه، كه گرنگی له‌وه‌دایه ته‌نها زانیاری پێشكه‌ش ناكات، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی فیكره‌و داهێنانو ئاڵوگۆڕی شارهزاییو ئه‌زموون، دووه‌م، تیمی دارشتن‌و ته‌حریری تایبه‌ت، كه پێویسته خاوه‌ن شارهزاییو توانای تایبه‌ت بن، بۆ هه‌ر یه‌كێك له بوارانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نوسی تایبه‌تمه‌ند هاوشێوه‌ی توێژه‌ری زانستییه، چونكه ته‌نها كاری باوی رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجام نادات، به گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری، به‌ڵكو رۆڵیكی قووڵتر ده‌بینێـت كه ئه‌ویش شیكاری كردن‌و هه‌ڵدانه‌وه‌و ئاشكراكردنی رهههندوباكگراوندی هونه‌ری و وورده‌كاری بوارهكهیهتی. سێهه‌میش، جه‌ماوه‌ری دیاریكراو‌و تایبه‌ته، واتای ئه‌و خوێنه‌رو بیسه‌رو بینهرانهیه كه ئه‌م جۆره له‌رۆژنامه‌گه‌ری ئاراسته‌ی ئه‌وان ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ك پزیشكان‌و پارێزهرانو خوێندكاران‌و مناڵان‌و ژنان‌و كرێكاران.
خه‌سڵه‌ته‌كانی
ئه‌م راگه‌یاندنه خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
1-راگه‌یاندنێكی جادو وورده‌و گرنگی به‌چۆنێتی ده‌دات نه‌ك چه‌ندایه‌تی.
2-پشت به‌شێوازی نوسینی زانستیانه ده‌به‌ستێت، به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و شیكاری قووڵ‌و گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی لۆژیكی‌و عه‌قڵانیانه، ئه‌ویش پاڵپشتی به‌به‌ڵگه‌ی زانستی.
3-كار له‌سه‌ر پێویستی‌و داواكاریی فیعلیی ده‌كات، كه به‌لای خوێنه‌رو بینه‌رو بیسه‌ره‌وه گرنگن.
4-به‌هۆی دیراسه‌و شیكارییه‌كانی، گونجاوه بۆ توێژه جیا و تایبه‌ته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه‌و ده‌توانرێت هه‌موو كاتێك وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك سوودی لێ ببینرێت.
جۆره‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێـت به‌دوو جۆری سه‌ره‌كییه‌وه:
1-ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كه كه‌ره‌سته‌و بابه‌تی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت و دیاریكراو ده‌كه‌ن، وه‌ك رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌ژنان یان بواری پزیشكی یان ئیداری یان وه‌رزشی.
2-ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی مادده‌ی تایبه‌ت به جه‌ماوه‌رێكی گشتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌كو رۆژنامه وه‌رزشی یان هونه‌رییه‌كان، كه بابه‌ته‌كانیان ئاراسته‌ی توێژێك یان جه‌ماوه‌رێكی دیاریكراو نییه.
ئه‌م جۆره‌ش له‌رۆژنامه‌گه‌ری، له رێگه‌ی پاشكۆی تایبه‌ت له‌ناو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، supplement كه چه‌ندین لاپه‌ڕه‌و به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت له‌رووی ناوه‌رۆكه‌وه، یان له‌رێگه‌ی به‌شی تایبه‌ت Secton ه‌وه‌یه ده‌خرێنه روو، كه چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی تایبه‌ت دیاری ده‌كرێـت له‌رۆژنامه یان گۆڤارێك بۆ خستنه رووی ماده‌ی هاوشێوه له‌رووی بابه‌تییه‌وه.
جۆرێكی تر، ته‌رخان كردنی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ته spiceialized pages، كه زانستی یان هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بی یان هه‌ر بوارێكی دیاریكراو بێت، یان له‌رێگه‌ی ته‌رخان كردنی ستوونێك یان گۆشه‌یه‌كه له‌ناو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، له‌بابه‌تی نامه‌ی خوێنه‌ران.
سه‌رچاوه‌كان
1-الصحافة المتخصصة، د. ابراهیم الخصاونه
2-الصحافة المتخصصة هویه ام هوایة؟ د.سهام الشجیری، مقال فی صحیفة المثقف
3-الصحافة المتخصصة فی العراق بعد احداث 9-4-2003 الدكتورة شكریة كوكز السراج
4- مدخل الی الصحافة المتخصصة الدكتورة شكریة كوكز السراج.. دار الحضارة للنشر القاهرة
5- الموسوعة الصحفیة، فائق بطی، مطبعة الادیب البغدادیه، 1976
6-الصحافة المتخصصة، د. فاروق ابو زید، القاهرة، عالم الكتب 1996