چمك، سلێمانی: لە دووهەمین کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی-دا؛ پ.د.کۆسار محەمەد عەلی وتاری هاوبەشی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانیی و ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی لە دووهەمین كۆڕبەندی نیشتیمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی پەخشدەکات. ئەم كۆڕبەندە؛ لەلایەن ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمک) بە هاوبەشیی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (26 و 27ی ئایاری 2025) لە هۆڵی كۆنگرێس ڕێكخرا و بە چەند ڕاسپاردەیەكی گرنگ بۆ دەستەڵاتەكانی: یاسادانان، ڕاپەڕاندن، دادوەریی، میدیایی و ڕێكخراوەیی كۆمەڵگەی مەدەنیی كۆتاییهات.