تیرۆر و میدیا و شه‌رى نه‌وه‌ى چواره‌م

نووسینی: د.مستەفا هەمزە
وه‌رگێڕانى: د. فواد عه‌لی

یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ رۆڵێكى گرنگى له‌م چوار ساڵه‌ى رابردوو بینیووه‌ له‌ شه‌رى بریكاردا رێكخراوى داعشه‌، كه‌ پاش به‌هارى عه‌ره‌بى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا چێنرا و گه‌شه‌یانكرد، پێش 2006 به‌ شێوازیتر له‌ عێراقدا بوونیان هه‌بوو كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوى قاعیده‌ بوو و پێش ئه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیرى جودابێته‌وه‌ و دواتر له‌ 2014 جیابونه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و زۆر به‌زوویى گه‌شه‌یكرد له‌ڕووى ئابورى و سه‌ربازى و هه‌واڵگرى به‌ گشتى و كۆنترۆڵكردنى میدیا و ئاراسته‌كردنى ئایدیۆلۆژیا و چالاكییه‌كانى.داعش رێكخراوێكى تیرۆرسته‌ و درێژه‌پێده‌رى رێكخراوى قاعیده‌یه‌، له‌ 2006 دا و له‌ژێر ناوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق دامه‌زرا و له‌ 2014 خه‌لافه‌تى خۆى راگه‌یاند.

ســتراتیژیةتی میدیایــی داعــش بریتییــه لــه گواســتنەوەی شــانۆی جیهــادی ئەلكترۆنــی لــه تیلیگرامــەوه بــۆ پێگەیەكیتری سۆشــیال میدیــا، بەمەبەســتی راكێشــانی ئەنــدام و لایەنگــران بــۆ ریزەكانــی داعــش و لەپێنــاو قەرەبوكردنــەوەی ئەو زیانــه مرۆیانەی كــه داعــش لــه ناوچەكانــی ژێــر دەســەڵاتی داگیركــراوی خۆیــدا توشــیبووه، گرنگتریــن ژوری داعــش و ژمێرەیــی رێكخــراوی داعــش تەرجومــان ئەلئەســاورتی وغەریــب ئەلسـەهروریه و ئەبــو ئامینــه ئەلئەنصــاری و موزمەجــر ئەلــراوی و ئەویــس ئەلخالفــه، زۆرجــار ئەمانـه ناكۆكـی كەوتۆتـه نێوانیـان و هێرشـی میدیاییـان كردۆتــه ســەریەكتر، بــه تایبەتــی لەنێــوان تەرجومــان ئەلئەســاورتی و ئەوانیتــردا.

دەقی ئۆرجیناڵی توێژینەوەكە لە بڵاوكراوەكانی ناوه‌ندى ئه‌وروپى بۆ توێژینه‌وه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر و هه‌واڵگرى. وەرگێڕانە كوردییەكەی لەزنجیرە بڵاوكراوەكانی ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەكان. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌ پی دی ئێف، دەتوانی سەردانی بەشی توێژینەوە كوردییەكانی ماڵپەری چمك بكەیت لەرێی ئەم لینكەی خوارەوە:

تیرۆر و میدیا و شەڕی نەوەی چوارەم، داعش بە نمونە

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟