پەناگەی پێگەیاندن و پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانانی چمك زنجیرە خولی پەروەردەی میدیایی ڕێكدەخات

چمك، سلێمانی: لە وەرزی نوێی چالاکییەکانییدا؛ پەناگەی پێگەیاندن و پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانان لە ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) زنجیرە خولی هاوینەی پەروەردەی میدیایی ڕێکدەخات.

ناوی خول: پەروەردەی میدیایی
جۆری خول: تیۆریی و کردەیی
ماوەی خول: 03 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا
کاتی خول: 03 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا
ڕاهێنەرانی خول: پسپۆڕان و پیشەوەرانی میدیایی
ژمارەی بەشدارانی هەر خولێک: 15-20 کەس
شوێنی خول: سلێمانی

ناوی زنجیرە خولی چمک بۆ پەروەردەی میدیایی

1. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی داڕشتنی ڕۆژنامەوانی
2. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی بازاڕسازیی
3. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی مۆنتاژکردن
4. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی وێنەگرتن و بەکارهێنانی کامێرا
5. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنیی
6. پەروەردەی میدیایی و بەکارهێنانەکانی ژیریی دەستکرد
7. پەروەردەی میدیایی و ڕێبازەکانی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای توێژینەوە
8. پەروەردەی میدیایی و شێوازەکانی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی
9. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی گرافیک و نەخشەسازیی چاپەمەنی
10. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی بێژەریی
11. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
12. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی درووستکردنی ناوەڕۆک
13. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی بەڕێوەبردنی ژووری هەواڵ
14. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی وتاربێژیی
15. پەروەردەی میدیایی و هونەرەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

تێبینییەکانی زنجیرە خولی چمک بۆ پەروەردەی میدیایی:

لەبەر ئەوەی ژمارەی بەشدارانی هەر خولێک کەم و سنووردارە؛ پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:

1. ناو تۆمارکردنی پێشوەختە لە ڕێگەی فۆڕمی خوازیارانی خول:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf-bLW3j0wP88wEM1eEn04im6aF0MXqeFryULxgTMzAxW-ZPA/viewform?usp=header 

2. ئاماژەدان بە ناوی خولی دڵخوازی خوازیاران کە دەکرێت زیاد لە خولێک هەڵبژێردرێت.
3. پابەندبوون بە کات و ڕۆژانی دیاریکراوی خول.
4. پێدانی تێچووی خول بڕی 25هەزار دینارە بۆ هەر خولێک.
5. وەرگرتنی بڕوانامەی ڕێکخراوی چمک؛ لەلایەن بەشدارانی پابەندبووی خول.

بۆ زانیاریی زیاتر:

ماڵپەڕی چمک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بکەن بە سەرچاوەی زانینی نوێترینی زانیاریی زنجیرە خولەکان
www.CHMK.org
[email protected]
07701561193

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟