لە يادى 128 ساڵەى ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا؛ سێهەمین كۆڕبەندی نیشتمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە ژێر ناونیشانی؛ ڕیفۆرمی میدیایی لە ناوچەکانی پاش-ململانێدا: کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لەسەر نەخشەڕێگەی سیاسەتی ستراتیژیی کوردستان لە ڕۆژانی 21 و 22ی نیسانی 2026 ڕێكدەخرێت.
- لەبارەی كۆڕبەند-ەكەوە
سێهەمین كۆڕبەندی نیشتیمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی؛ چوارچێوەیەکی ستراتیژیی بۆ کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی دوو ڕۆژە دەخاتەڕوو کە ئامانج لێی لێکۆڵینەوەیە لە ئاڵنگارییە گرینگەکانی گەشەپێدانی میدیایی لە ژینگەکانی پاش-ململانێدا كە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێتە تەوەری سەرەكیی ئەو توێژینەوانەی كاریان لەسەر دەكرێـت. کۆنفرانسەکە هەوڵدەدات کەلێنی نێوان پابەندبوونە یاساییەکان بە ئازادییەكانی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی و بەدیهێنانی پراکتیکی سیستەمی میدیایی ڕوون، فرەیی و لێپرسینەوە لە دۆخی ئەو چوارچێوانەی کە بە ئاڵۆزی دامەزراوەیی دیاریکراون، پڕبکاتەوە. نوێنەرانی حکوومەت، دەسەڵاتدارانی یاسادانان و دادوەریی، پسپۆڕانی ئەکادیمیی و ئەکتەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی بە هاوبەشیی پێشنیازەکانی سیاسەت لەسەر بنەمای بەڵگەكان دابڕێژن، تاوەكوو چاکسازیی بەردەوام لەناو کەرتی میدیادا پێشبخەن.
- ئاڵنگاریی سەرەکيی: کۆنفرانسەکە باس لە پچڕانی پێکهاتەیی نێوان چوارچێوە یاساییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادیی میدیایی دەکات کە زۆرجار وەک “یاساکانی سەر کاغەز” ڕەخنەیان لێدەگیرێت و واقیعی كاركردنی ڕۆژنامەوانان و ڕێکخراوە میدیاییەکان کە لە چوارچێوەی ژینگەیەکدا کاردەکەن کە بە سنووردارکردنی سیاسیی و تەحەددیاتی بەردەوامیی ئابووریی و نیگەرانییە ئەمنییەکان دیارییکراون.
- ئامانجی ستراتیژیی: بەرهەمهێنانی نەخشەڕێگەی سیاسەتی گشتگیر کە پیشەییبوونی میدیا بەرز بکاتەوە، ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی بپارێزێت و میکانیزمە دامەزراوەییەکان، وەک ئەنجومەنی نیشتمانیی میدیا، بۆ بەردەوامیی درێژخایەنی کەرتی میدیا لە هەرێمەكانی پاش-ململانێدا دابمەزرێنێت.
- هاوبەشانی ڕێکخەر: ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك) و ئاژانسی دیدگا (Vision Aid) بۆ سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمك بە هاوبەشیی لەگەڵ چەند دەزگە و دامەزراوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی وەك: زانکۆی میدلێسێکس، زانکۆی سلێمانی، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و دامەزراوەی پەروەردەیی كانگا ڕێکدەخرێت و چاوەڕواندەكرێت چەندین نێوەندی ئەكادیمیی و پیشەیی و بازرگانیی ببن بە سپۆنسەری سەرەكیی چالاكییەكانی كۆڕبەندەكە. ئەم هاوبەشییە؛ شارەزایی کۆمەڵگەی مەدەنیی، پێداگریی شیکاری ئەکادیمیا و بەشدارییکردنی دامەزراوەیی ئەکتەرەکانی حکوومەت بۆ درووستکردنی سەكۆیەکی فرە پسپۆڕیی تێکەڵ دەکات، بە ئامانجی هەرچی زووتر داڕشتنی سیاسەتی گشتگیر و بەردەوام لە ڕووی سیاسییەوە.
- ڕێکخەرە هاوبەشەکان
- ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك): ڕێکخراوێکی پێشەنگی کۆمەڵگەی مەدەنییە کە تایبەتە بە چاودێریکردنی ناوەڕۆکی میدیایی و پاراستنی مافی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەرانی میدیا و پێشخستنی ستانداردە پیشەیی و یاساییەکانی ناو میدیای کوردی. بە کەڵکوەرگرتن لە شارەزایی مەیدانیی و تۆڕە ئەکادیمییەکان، چمك بنەمایەکی بەڵگەدار بۆ پەرەپێدان و ڕیفۆرمی میدیا ی دابین دەکات. ڕێکخراوەکە دوو خولی کۆڕبەندی نیشتمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی (سلێمانی، هەرێمی كوردستانی عێراق، 2021 و 2025) بە سەرکەوتوویی ڕێكخستووە کە وەک سەکۆیەکی سەرەکیی بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنی میدیایی و پێشخستنی پراکتیکەکانی ڕۆژنامەگەری یەکگرتوو کاردەکات.
- ئاژانسی دیدگا (Vision Aid) بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی: ڕێكخراوێكی ناحكوومیی سەربەخۆیە؛ ئامانجییەتی وەك پردێک لە نێوان کۆمەڵگە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا خزمەت بکات کە بەرنامەی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە گرنگەکان لە پەروەردە، دادپەروەرغی، گەشەپێدانی مرۆیی و گەشەپێدانی بەردەوام پێشکەشدەکات. پێکهاتەکەی لە لێپرسینەوە و گشتگیرىی و گونجاندن لەگەڵ پێداویستییە دینامیکییەکانی دیمەنی جیهانیى و ناوخۆیی مسۆگەر دەکات.
- نوێنەرایەتيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیادا: ئەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە فەرمییە ڕۆڵێکی سەرەکيی لە ئاسانکاریی بەشداریيکردنی حکوومەت و پێشخستنی گفتوگۆ لە نێوان داڕێژەرانی سیاسەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و پاڵپشتیيکردن لە وەرگێڕانی دەرئەنجامەکانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ بۆ دەستپێشخەری سیاسەتی کردەیی و کرداریی دەگێڕێت. نوێنەرایەتيی لە ڕێگەی بەشداریيکردنیيەوە دڵنیای دەدات لەوەی کە ئەو گفتوگۆ و ڕاسپاردانەی لە میانی کۆڕبەندەکەدا درووستدەبن، بڕیاردانی ستراتیژيی حکوومەت ئاگادار دەکەنەوە و بەشداريی لە گەشەپێدانی بەردەوام و چاکسازیی میدیایی لە هەرێمی کوردستان-دا دەکەن.
- زانکۆی میدلێسێکس: دامەزراوەیەکی جیهانیی ناسراوە و بەرنامەی توێژینەوەی پێشەنگی لە بواری میدیا و پەیوەندییەکان و توێژینەوەکانی ململانێدا هەیە. شوێنی ئەکادیمیی و شارەزایی زانستیی کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی بەڵگەدار دابین دەکات. زانکۆی میدلێسێکس لە پلەی یەکهەمی لەسەر ئاستی لەندەن و پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی بەریتانیا بۆ زانکۆی ساڵ (خەڵاتی هەڵبژاردەی خوێندکارانی واتۆنی 2025) بەدەستهێناوە. زانکۆی میدلێسێکس؛ بوونی بەهێزی لە باکووری لەندەن لەگەڵ دیدێکی نێودەوڵەتیی لە ڕێگەی کەمپەکانی دوبەی و مۆریس و هاوبەشیی لەگەڵ دامەزراوەکانی جیهان ئاوێزان دەکات.
- زانکۆی سلێمانی: دامەزراوەیەکی ئەکادیميی پێشەنگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق-دا. ئەم زانكۆیە شارەزایی ناوچەیی و توانای توێژینەوەی بەهێز و گۆڤاری زانستیی پێشکەش دەکات، لەنێویاندا گۆڤاری زانستیی بۆ زانستە مرۆییەکان. لە ساڵی 1968دا دامەزراوە و بە بەردەوامیی لە پلەی #1 لەسەر ئاستی عێراق و لە ڕیزبەندی یەکهەمی زانکۆکان لەسەر ئاستی نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان-دا بووە. بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك)دا؛ وەک هاوبەشی ئەکادیمیی بۆ دووهەم و سێهەم کۆڕبەندی نیشتمانیی چمك بۆ ڕیفۆرمی میدیایی، پەرەی بە پەروەردەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، داهێنان و بەشدارییکردنی کۆمەڵگە لە نێوان خوێندکاران و دەرچووانی خۆیدا کردووە.
- دامەزراوەی پەروەردەیی كانگا؛ ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ و ناحکومی و قازانجنەویستە و پابەندە بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمان و کولتوور و ناسنامەی کوردیی لە نێو منداڵان و گەنجانی کورد لە دەرەوەی وڵات-دا. ئەرکی کانگا بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کولتووریی و بەشدارییكردنی پەروەردەیی لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەرنامەکانی زمانی کوردیی و ڕێکخستنی دەستپێشخەرییە کولتوورییەکان و ئاسانکاریی بۆ هاوکاریی لە نێوان پێکهاتە کوردییەکان لە سەرانسەری جیهاندا. ڕێکخراوەکە ئاواتەخوازە نەوەیەکی ئاگادار و هۆشیار پێبگەیەنێت کە توانای بەشدارییکردنی لە پاراستن و پێشخستنی میراتی کورد لەسەر ئاستی جیهانیی هەبێت. جگە لەوەیش، کانگا وەک ڕێکخراوێکی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی کە لە بەریتانیا تۆمارکراوە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك) هەیە؛ بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەروەردەی خوێندەواریی میدیایی لەنێو پێکهاتە کوردەکانی تاراوگەدا.
- ئامانجەکانی کۆڕبەند
کۆڕبەندەکە پێنج ئامانجی بەیەکەوە گرێدراو بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە بۆ درووستکردنی دەرئەنجامی سیاسەتی کرداریی داڕێژراون، لەوانە:
- شیکردنەوەی سیاسەت و ناسینەوەی چاکسازیی: بەشێوەیەکی سیستماتیک بەدواداچوون بۆ دەرفەت و ئاڵنگارییەكانی پەیوەست بە چاکسازیی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق-دا دەكات، بە ئاماژەیەکی بەراوردکاریی بە ناوچە هاوشێوەکانی پاش-ململانێکان.
- بەشدارییکردنی دامەزراوەیی: لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییە تایبەتەکانی دەسەڵاتە گشتیەکان لە ناو هەرێمی كوردستانی عێراق-دا دەكات، لەوانە دەستەڵاتەكانی: یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریی، لە پێشخستنی چاکسازی گشتگیر لە میدیادا.
- هەڵسەنگاندنی چوارچێوەی یاسایی و ڕێکخراوەیی: هەڵسەنگاندنی چوارچێوە یاسایی، پیشەیی، کارگێڕیی و تەکنیکییە هەنووکەییەكانی بەڕێوەبردن بۆ کەرتی میدیای کوردی، دەستنیشانکردنی کەلێن و ناتەباییەکان.
- ڕاسپاردەی یاسایی: پەرەپێدانی پێشنیازی کۆنکرێتیی بۆ هەموارکردنەوەی یاساکانی هەنووکەیی پەیوەست بە ئازادیی دەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەوانان، بە تایبەتی چەسپاندنی یاسا بەركارەكان.
- ستراتیژییەکانی جێبەجێکردن: دەستنیشانکردنی چارەسەری پراکتیکی لە ڕووی سیاسییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان کە ڕووبەڕووی پیشەوەرانی میدیای کوردیی دەبنەوە، لەوانە نیگەرانییەکانی سڵامەتیی، بەردەوامیی ئابووریی و گەشەپێدانی پیشەیی.
- چوارچێوەی بابەتیی: تەوەرە سەرەكییەكانی كۆڕبەند
کۆڕبەندەکە لە دەوری پێنج ڕەهەندی گرینگی ڕیفۆرمی میدیایی ڕێکخراوە کە هاوتایە لەگەڵ ئەکتەرە جەوهەرە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەوانە:
- تەوەری یەکهەم؛ ڕیفۆرمی میدیایی و دەسەڵاتی یاسادانان: پشکنینی ڕۆڵی پەرلەمان لە هاوچەرخكردنی یاسای میدیا، چەسپاندنی یاسا بەركارەكان و هاوتەریبکردنی چوارچێوە نیشتمانییەکان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا.
- تەوەری دووهەم؛ ڕیفۆرمی میدیایی و دەسەڵاتی جێبەجێکردن: شیکاریی میکانیزمەکانی حکوومەت، پێداویستییەکانی ڕوونیی و ئەرکەکانی کارکردنی ئۆرگانەکانی وەک: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
- تەوەری سێهەم؛ ڕیفۆرمی میدیایی و دەسەڵاتی دادوەریی: هەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی دادوەریی لە دۆسییەكانی پەیوەست بە میدیا و یەکدەنگیی لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەوانان لەناو سیستەمی دادوەرییدا.
- تەوەری چوارهەم؛ ڕیفۆرمی میدیایی و دەزگە ڕۆژنامەگەریيە پیشەییەكان: هەڵسەنگاندنی ستانداردە پیشەییەکان، کۆدەكانی ئیتیك، میکانیزمەکانی ڕاهێنان و توانای دامەزراوەیی کۆمەڵە و سەندیکاکانی ڕۆژنامەوانان.
- تەوەری پێنجهەم؛ ڕیفۆرمی میدیایی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی: گەڕان بەدوای ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنیی لە داکۆکیکردن، چاودێریکردن و لێپرسینەوە، لەوانەش ئازادیی كاركردنی میدیا، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
- تەوەرە لاوەکییەکانی کۆڕبەندەکە:
چوارچێوەی وردی لێکۆڵینەوەكان؛ ئەم تەوەرانەى لاوەكيانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
| ناساندن و تایبەتمەندییەكانی تەوەرەكان | تەوەرە لاوەكییەكان |
| ڕۆڵی سەکۆ دیجیتاڵییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە داڕشتنەوەی ژینگەی توێژینەوە لەسەر چۆنییەتی گۆڕینی شێوازی بەکاربردنی ناوەڕۆکی میدیایی لەلایەن پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانەوە و کاریگەرییان لەسەر میدیای نەریتيی. ئەمە دەتوانێت شیکردنەوەی و کاریگەرییەکانی لەسەر ساختەهەواڵ (fake news) و مۆدێلی بازرگانیی نوێ، بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست و ڕایگشتيی بگرێتەوە. | 1. گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان و کاریگەرییان لەسەر میدیا و ڕیفۆرمی میدیایی |
| توێژینەوە لەسەر پێویستیی چوارچێوەی یاسایی نوێ بۆ ڕێکخستنی میدیای دیجیتاڵیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەگەڵ گرنگیی پاراستنی داتای کەسیی بەکارهێنەران لە هەرێمی کوردستان و بەراوردکردنی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسەر پیشەی ڕۆژنامەوانيی و بەرهەمهێنانی کاریگەریی ژیریی دەستکرد لە میدیادا، وەک شیکردنەوەی دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەکارهێنانی AI لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک، شیکردنەوەی داتا و کاریگەرییەکانی لەسەر هەلی کار و پێویستیی پەرەپێدانی تواناکانی ڕۆژنامەوانان.
|
2. پێویستیی یاسادانان و ڕێکخستنی میدیای دیجیتاڵیی و پاراستنی داتای بەکارهێنەران |
| ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادیی دەربڕین لە هەرێمی کوردستان و ڕێگاکانی چارەسەر و توێژینەوە لەسەر هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی وەک: دەستگیرکردن، هێرشکردن و ڕێگریيکردن لە کاری ڕۆژنامەوانان. هاوكات پێشنیازکردنی میکانیزمەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەوانان و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردنیان. | 3. ئازادییەكانی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی و سڵامەتیی ڕۆژنامەوانان |
| شیکردنەوەی چوارچێوەی یاسایی ئێستا و پێشنیازکردنی هەموارکردنەوە یان دەرکردنی یاسای نوێ کە زامنی ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی بکات، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها توێژینەوە لەسەر کاریگەریی فشارە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەر سەربەخۆیی میدیا لەسەر چۆنییەتی کاریگەریی لایەنە سیاسییەکان و کێشە ئابوورییەکان لەسەر سەربەخۆیی میدیا و پێشنیازکردنی ڕێگاچارە بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییانە. | 4. ڕۆڵی یاسا و دەستوور لە پاراستنی ماف و ئازادییەكانى دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی-دا |
|
پێویستیی دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی ڕاگەیاندن و ڕۆڵی لە شیکردنەوەی مۆدێلە سەرکەوتووەکانی ئەنجوومەنەکانی ڕاگەیاندن لە ڕێکخستنی میدیادا. پێشنیازکردنی مۆدێلێکی گونجاو بۆ هەرێمی کوردستان کە سەربەخۆ بێت و بتوانێت ڕۆڵی کارا لە ڕێکخستنی میدیادا ببینێت. |
5. چوارچێوەی یاسایی و ڕێکخراوەیی بۆ ڕیفۆرمی میدیایی |
| توێژینەوە لەسەر یاسا کارپێکراوەکانی میدیا و پێشنیازکردنی گۆڕانکارییە پێویستەکان بۆ گونجاندنیان لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا، لەوانە: یاسای ژمارە 35/2007. | 6. هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە ڕاگەیاندن و دەرکردنی یاسای نوێ |
| شیکردنەوەی ڕۆڵی دادگەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەکانی ڕۆژنامەوانان و کێشەکان و پێشنیازکردنی تایبەتکردنی دادگەکان و ڕاهێنانی دادوەران لەسەر یاسای میدیا. | 7. ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی لە پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەوانان و چارەسەرکردنیيدا |
| توێژینەوە لەسەر گۆڕینی مۆدێلی خاوەندارێتیی میدیایی لە تاکلایەنییەوە بۆ فرەلایەنیی، لەسەر کاریگەریی خاوەندارێتیی حزبيی و تاکەکەسی لەسەر ناوەڕۆکی میدیایی و پێشنیازکردنی مۆدێلەکانی خاوەندارێتیی فرەلایەن کە زامنی بێلایەنی و فرەیی میدیا بکات. هەروەها شیکردنەوەی پەرەپێدانی میدیای خزمەتگوزاریی گشتیی و ڕۆڵی لە کۆمەڵگەدا. هاوكات چەمکی میدیای خزمەتگوزاریی گشتیی و گرنگییەکەی لە دابینکردنی زانیاریی بێلایەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتیی، لەگەڵ پێشنیازکردنی میکانیزمەکان بۆ پەرەپێدانی لە هەرێمی کوردستاندا. | 8. خاوەندارێتیی میدیایی و فرەیی میدیايى |
| توێژینەوە لەسەر ئاستەنگە ئابوورییەکانی بەردەم میدیای سەربەخۆ و مۆدێلی دارایی نوێ و پێشنیازکردنی مۆدێلی دارایی جێگرەوە وەک پشتگیریی حکووميی، سپۆنسەری کۆمپانیاکان و پڕۆژەی هاوبەشی كەرتی گشتیی و تایبەت (Public Private Partnership). | 9. كاریگەریی کێشە ئابوورییەکان لەسەر سەربەخۆیی میدیا و پێشنیازکردنی |
| ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگەکان لە پێگەیاندنی ڕۆژنامەوانانی پیشەیی و شیکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە بەشەکانی. هاوكات پەرەپێدانی توێژینەوەی میدیایی و پێشنیازکردنی گۆڕانکارییەکان بۆ گونجاندنیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیا. | 10. ڕۆڵی دامەزراوە ئەکادیمییەکان و پەروەردەی خوێندەواریی میدیایی |
| توێژینەوە لەسەر ئاستی پابەندبوون بە پێوەرەكانی ڕێسا پیشەییەكانی ڕاگەیاندن و پێشنیازکردنی ڕێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و خوێندەواریی میدیایی لە کوردستان-دا. | 11. پەرەپێدانی پێوەرەكانی ڕێسا پیشەییەكانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستاندا |
| شیکردنەوەی چۆنییەتی وێناکردنی واقیع لە میدیا و خەیاڵ و واقیعی کۆمەڵگەی کوردیی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕایگشتيی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتيی كوردستان. | 12. نوێنەرایەتی واقیع و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی |
- ڕێباز و ڕێكارە میتۆدییەكان
کۆڕبەندەکە میتۆدۆلۆژیایەکی فرەڕەهەند و بەڵگەدار بەکاردەهێنێت کە بۆ دڵنیابوون لەوەی پێشنیازەکانی سیاسەت هەم لە ڕووی تەکنیکییەوە درووستن و هەم لە ڕووی سیاسییەوە جێبەجێدەکرێن:
- پانێڵە ئەکادیمییەکان: پسپۆڕان سوود لە توێژینەوە نێودەوڵەتییە بەراوردکارییەکان، توێژینەوەی کەیسی ئەزموونی و چوارچێوەی تیۆریی وەردەگرن.
- گفتوگۆ پەیوەندیيدارەکان: ئاسانکاریی بۆ گفتوگۆکان دەكرێت کە سەرکردە سەرەکییە دامەزراوەییەکان بۆ دانوستاندن لەسەر هەڵوێستە هاوبەشەكان کۆدەکاتەوە.
- گروپکارییە بابەتییەکان: دانیشتنە تەرکیزکراوەکان کە باس لە تەوەرە تایبەتەکانی سیاسەت دەکەن، بۆنموونە: چاکسازیی یاساییی و بەردەوامیی ئابووریی.
- بەڵگەنامەسازیی سیاسەت: تۆمارکردن و کۆکردنەوەی سیستماتیکی پێشنیازەکان بۆ نەخشەڕێگەی سیاسەتی گشتگیر و ڕاگەیاندنێكی هاوبەش کە لەلایەن دامەزراوە بەشداربووەکانەوە پشتڕاستکراونەتەوە.
- هەمەڕەنگی بەشداربووان و نوێنەرایەتیی دامەزراوەیی
كۆڕبەندەكە نزیکەی 100 بەشداربووی ئاستباڵا لە چوار پۆلێن-دا کۆدەکاتەوە:
| بەشدارییکردن
لە پەرەپێدانی سیاسەتی كاركردندا |
بەشداربووانی بەئامانجگیراو | پۆلێنەکان |
| پابەندبوونی سیاسی، دانوستانی یاسادانان، تەرخانکردنی سەرچاوەکان | فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان | 1. دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان |
| هەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی دادوەریی، یەکدەنگی یاسایی، میکانیزمەکانی پاراستنی ڕۆژنامەوانان |
نوێنەانی ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان، شارەزاییانی یاسایی لە مافی مرۆڤ و یاسای ڕاگەیاندن
|
2. دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا |
| مۆدێلی بەراوردکاریی، ڕەچەتەی بەڵگەدار، پێشنیازەکانی دیزاینی دامەزراوەیی | توێژەرانی نێودەوڵەتیی کە پسپۆڕن لە سیستەمی میدیایی، دیزاینی ڕێکخراوەیی و دادپەروەری ئینتقالی | 3. پسپۆڕانی ئەکادیمیی و سیاسەتداڕێژەران |
| هەڵسەنگاندنی ئاستی واقیعیی، شیکاری ئیمکانییاتی چاکسازیی، پێکهاتەی دەستەی چاودێريی | ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ، سەرنووسەر، ڕێکخراوەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، داکۆکیکارانی یاسایی | 4. میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی |
- ڕۆژژمێری كۆڕبەند
ڕۆژ وو شوێنی كۆڕبەند
- ڕۆژ: 21-22ى نیسانی 2026
- کات: ڕۆژانە کاتژمێر 09:30 بەیانی – 05:30ى ئێوارە
- شوێن: بەریتانیا، لەندەن، زانکۆی میدلێسێکس، زە بورۆز، کەمپی هێندۆن، NW4 4B
- بانگەواز بۆ توێژاران: مەرج و ڕێنماییەكانی كۆڕبەند
کۆڕبەندەکە پێشوازیی لە بەشداریی توێژەران و توێژینەوە ڕەسەنەکانیان دەکات کە باس لە ڕیفۆرمی میدیایی دەکەن لە چوارچێوەی هەرێمەكانی پاش-ململانێ و قۆناغی ڕاگوزەریی.
- هەر توێژینەوەیەك؛ لە نێوان 2500_3000 وشە زیاتر نەبێت.
- پوختەی توێژینەوەكە؛ لەنێوان 200-250 وشەدا بێت و سێ بۆ پێنج كلیلەوشەی تێدابێت و بۆ ئیمەیڵی كۆڕبەند [email protected] دەنێردرێت.
- بیرۆكەی توێژینەوەكە؛ لە چوارچێوەی تەوەرە سەرەكیی و لاوەكییەكانی كۆڕبەند-دا بێت.
- توێژینەوەكە؛ پێشتر لە گۆڤار و كۆنفرانسە زانستییەكاندا پێشكەش نەكرابێت و بڵاونەكرابێتەوە.
- توێژینەوەكە؛ بە یەكێك لە زمانە فەرمییەكانی كۆڕبەند: كوردیی و ئینگلیزیی نووسرابێت.
- توێژینەوەكە؛ پێڕەوی رێكار و رێبازی نووسینی ئەكادیمیی بكات، لەوانە: ناونیشان، پووختە، كلیلەوشە، چوارچێوەی تیۆریی و كردەیی كۆكردنەوە و شیكردنەوەی داتای توێژینەوە لەگەڵ دەرئەنجام و ئەنجام و لیستی سەرچاوەی نوێ.
- توێژینەوەكە بە هەر زمانێك بنووسرێت؛ مەرجە هوونەرییەكانی نووسینی توێژینەوەی زانستیی تێدابێت. بۆنموونە؛ قەبارەی ناونیشانی سەرەكیی (16) و لاوەكی (15) و ناوەڕۆك (14) و پەراوێزەكان (12) بێت و بەفۆنتی كالیبێریی بەدی (Calibri-Body) بنووسرێت.
- لاپەڕەی یەكهەمی توێژینەوەكە؛ چەند زانیارییەكی بنچینەیی لەخۆبگرێت، لەوانە: ناونیشانی توێژینەوە، ناوی سیانی توێژەر، نازناوی زانستیی توێژەر، شوێنی كاركردنی توێژەر، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی توێژەر.
- پاش پێداچونەوەی زانستیی توێژینەوەكان لەلایەن هەڵسەنگێنەرانەوە؛ سەرجەم توێژینەوە پەسەندكراوەكان لە پانێڵەكانی كۆڕبەند-دا پێشكەشدەكرێن.
- سەرجەم توێژینەوە پەسەندكراوەكان لە وەقائیعی كۆنفرانس لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەكرێنەوە و دواتر توێژەر بۆ بەرزكردنەوەی ناسناوی زانستیی لێی سوودمەند دەبێت.
- ژیاننامەی ئەكادیمیی توێژەر، پوختە و تەواوی توێژینەوەكان بەشێوەی وۆرد (Word) بۆ ئیمەیڵی فەرمیی كۆنفرانس دەنێردرێن.
- توێژەر بەرپرسیارێتیی پێداچوونەوەی زمانەوانیی توێژینەوەكەی دەكەوێتەئەستۆ و كۆڕبەند لە جیاوازیی رێنووسی نووسینی توێژینەوەكان بەرپرس نییە.
- ڕۆژژمێری كۆڕبەند
| ژ | ڕۆژ | بابەت |
| 1. | 15 / 11 / 2025 | ڕاگەیاندنی كۆڕِبەند |
| 2. | 15 / 01/ 2026 | كۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی پوختەى توێژینەوەكان |
| 3. | 25/ 03 / 2026 | كۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی تەواوی توێژینەوەكان |
| 4. | 21 – 22 / 04 / 2026 | ڕۆژانی پێشكەشكردنی توێژینەوەكانی كۆڕبەند |
- تێچووی كۆڕبەند
- بەشدارییكردنی توێژەران لە كۆڕبەند بێبەرامبەرە.
- خەرجی ڤیزە لە ئەستۆی خودی توێژەران و میوانانی كۆڕبەند دەبێت.
- خەرجی هاتوچۆ، شوێنی مانەوە و نانخواردنی توێژەران لە ڕۆژانی كۆڕبەند-دا لە ئەستۆی لە ئەستۆی خودی توێژەران و میوانانی كۆڕبەند دەبێت.
- سەرجەم توێژینەوە پێشكەشكراوەكانی كۆڕبەند لە ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاريَكی زانستییيدا بڵاودەكرێنەوە و بڕی 250 هەزار دیناری بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لە توێژەران وەردەگیرێت.
پەیوەندییەكانی كۆڕبەند
بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندیی بکەن بە:
ڕێكخەری گشتیی كۆڕبەند: پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس
ئیمەیلی تایبەت بە كۆڕبەند: [email protected]
ژمارە مۆبایلی تایبەت بە كۆڕبەند: 00447961238471











