کاریگەرییەکانی کۆڤید_١٩ لەسەر کەرتی میدیا و مارکێتینگ دەبێتە تەوەری وێبنارێکی بەشی رۆژنامەوانیی ئەلکترۆنی

چمک، ھەرێمی کوردستان: قوتابیان و خوێندکارانی بەشی رۆژنامەگەری ئەلکترۆنیی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک وێبنارێکیان لەلایەن د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» لەبارەی کۆڤید_19 و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی میدیا و مارکێتینگ لەھەرێمی کوردستاندا پێشکەشکرا.
لەو وێبنارەدا کە شەوی ھەینی «06ی ئابی 2020» رێکخرا و نزیکەی 90 کەس لەرێی پرۆگرامی Google Meet ئامادەبوون، دۆخی بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی ریکلام و کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی میدیا و مارکێتینگ تاووتوێکرا. پاشتر؛ ئامادەبوان لەرێی پرسیارەکانیانەوە لەسەر تەوەری سەرەکیی وێبنارەکە و رەوشی رۆژنامەگەریی و گرنگیی کارپێکردنی یاسای ریکلام و سەرچاوەکانی داھات و دارایی میدیا کوردییەکان ناوەڕۆکی وێبنارەکەیان دەوڵەمەنتر کرد. وێبنارەکە زیاتر لەکاتژمێرێکی خایاند و لەلایەن م.ی رەوان سوبحی سەرۆکی بەشی رۆژنامەگەری ئەلکترۆنیی لەپەیمانگای تەکنیکی دھۆک بەڕێوەبرا.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟