ئامانجه‌كان‌و میكانیزمه‌كانى كاركردنى رێكخراو
یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان:
کارکردن له‌پێناو بنیاتنانى رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی پیشه‌یی هاوچهرخو هه‌رچى زووتر رێكخستنه‌وه‌و باشتر به‌رهه‌مهێنانی میدیایه‌كى كوردیی به‌رپرسیارو هاوسه‌نگدا. هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنى ئاشتى كۆمهڵایهتییو ئاڕاسته‌كردنى كۆمه‌ڵگا به‌ئاقارى لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنى جیاوازییه‌كانى یه‌كترى. كاركردنى ئه‌م رێكخراوه به‌جۆرێكه كه ئامانجه‌كانى بهروونو ئاشكرایی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسیی‌و په‌یماننامه‌و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى مرۆڤ، ئازادیی دهربڕینو رۆژنامهگهرییو به‌ڵێننامه‌ى ئیتیكیی فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووساندا بگونجێن.
ئامانجه تایبه‌تییه‌كان:
- چاودێرییكردنو هه‌ڵسه‌نگاندنی دوایین گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی میدیای كوردیی له‌رووی ناوه‌ڕۆك‌و كواڵیتی به‌رهه‌مه بيستراو، بینراوو چاپكراوهكانهوه.
- مه‌شقپێكردن‌و راهێنانی نه‌وه‌ی نوێی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر شێوازهكانو پێوه‌ره‌كانی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسیی له‌رووی یاسایی‌و ئیتیكییهوه.
- چاودێرییكردنی دیارترین دیارده‌و ده‌رهاویشته‌كانی میدیای كوردیی‌و شیكردنه‌وه‌ی كواڵیتی ناوهخنهكانیان.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئازادیی ده‌ستگه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، ئازادیی دهربڕینو رۆژنامه‌گه‌ری، پاراستنی مافی تایبه‌تمه‌ندێتی تاكه‌كه‌س لهگهلَ به‌دواداچوون بۆ توندوتیژییه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانى میدیاى كوردیی‌و ئاستى ده‌ستێوه‌ردانی بۆ نیو ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روه‌ختی ململانێ سیاسییهكانو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
- ئاشناكردن‌و ناساندنی خوێنه‌رانی كوردزمان به‌دوایین پێشكه‌وتنه‌كانی بواری میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ههرێمییو نیوده‌وڵه‌تی.
چاودێریی میدیای كوردی (چمك)
رێکخراوێکی ناحكومی، قازانجنه‌ویستى، سه‌ربه‌خۆییه. کار بۆ چاودێرییكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راپۆرتكردنو توێژینه‌وه‌ى خهوشو پێشلكارییه پیشه‌ییه‌كانی میدیا‌و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی دەکات.
جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه له‌هه‌مبه‌ر پهڕاوێزخستنو ده‌ستێوه‌ردانى ناپیشه‌یی میدیا‌و میدیاوانانى كوردستان.
چالاكیی‌و پرۆژه‌كانى ئه‌م رێكخراوه بۆ رووماڵكردنى به‌رهه‌مه جۆربه‌جۆره‌كانى میدیاى كوردییه، به‌مه‌به‌ستى گهڵاڵهكردنو خستنه‌ڕووى كارنامه‌یه‌كى پیشهییترى كرداریی بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه باوه‌كانى میدیا‌و شێوازى كاركردنى میدیاوانانى كوردستان.