نووسینی هەواڵی رۆژنامەوانی وەك سەرەكیترین كاری راگەیاندن هەژمار دەكرێ، بەتایبەت شارەزابوون لە رێنماییەكانی هەواڵنووسین وا دەكات رۆنازمەنووس بە گوێرەی بنەماكانی كاری پیشەیی كار بكات. لە لایەكی ترەوە، هەواڵەكان بۆ خەڵك بە شێوەیەكی تەواو راگوزار لە سرووشتی ئەو رووداوە كە لەلایەن میدیا دەگوازرێتەوە، بە هەموو شێوەكانی خوێنڕاو و بیستراو و بینڕاو. بۆیە كۆرسی تایبەت بە چۆنیەتیی نووسینی هەواڵ، گرنگییەكی بەرچاوی هەبوو بۆ ئەو كەسانەی لە سێكتەری میدیا كار دەكەن، بەتایبەت رۆژنامەنووسانی گەنج كە لە سەرەتای كاركردنیان لە بواری رۆژنامەوانیدان. سەرباری ئەوەی ماوەی كۆرسەكە كورتە، بەڵام دەرفەتێكی باشە بۆ گەیاندنی زانیارییە سەرەكییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی نووسی هەواڵ بەشێوەیەكی پرۆفیشنال. هەروەها بەشداربووانی وۆركشۆپەكە فێری چۆنیەتی گەڕان بەدوای زانیارییەكان و كۆكردنەوەیان دەكرێن، تا ئەو زانیارییانە بە شێوەیەكی گشتی وێنەیەكی تەواو بۆ هەواڵی رۆزنامەوانی پێكبهێنن .
رۆژی یەكەم :
باسی گرنگیی هەواڵ لە كاری میدیایی و رۆژنامەگەری و هەروەها گرنگیی هەواڵ لە رووماڵە رۆژزنامەوانییەكاندا دەكرێت. لەگەڵ شرۆڤەیەكی تێروتەسەل بۆ جۆرەكانی هونەری هەواڵسازی و ریزكردنی ئەولەویتەكان و گرنگترین زانیارییەكان لە پێكهاتەكانی هەواڵ دا. هەروەها، بەشداربووان فێری ئەلف و بێی هەواڵ و پێكهاتەكانی دەبن. سەرەتا باسی هەر پێنج ئامرازەكانی پرسیار دەكرێن كە هەواڵ پێكدەهێنن، دواتر باسی چۆنیەتی ریزكردنی وەڵامەكان و زانیارییەكان لە هەواڵدا دەكرێت. هەروەها، باسی رێنماكانی هەواڵنووسین بە شێوەیەكی بەرفراوان دەكرێت.
رۆژی دووهەم :
بەشداربووان لەسەر بنەمای رستەكانی رۆژنامەوانیی كە پەڕەكانی هەواڵی رۆژنامەوانی و پێوەرەكانی ناودەوڵەتی لە نووسینی هەواڵدایە، رادەهێنرێن. لەگەڵ شرۆڤەیەكی بەرفراوان لە بارەی ئامرازەكانی گرێدانی پەڕەكانی هەواڵ وپێكهاتەكانی.
رۆژی سێیەم :
بەشداربووان بەشێوەیەكی پراكتیكی پرۆڤەی هەواڵنووسین دەكەن، بەشێوەیەك كە ئاستی بەشداربوو تاقیبكرێتەوە و هەروەها ودریژەدان بە چەسپاندنی ئەو زانیارییانەی كە وەریگرتووە لە رۆژانی یەكەم ودووەمی كۆرسەكە. راهێنەرەكە هەر بەشداربوویەك بۆ نووسینی چەند هەواڵێكی جیاواز رادەسپێرێت، دواتر بە شێوەی كۆمەڵ گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی خالی بەهێز و لااوزییان دەستنیشان بكرێن.
راهێنەر :
راهینەری رۆژنامەوانی، موحەمەد حەمید ئەلسەواف، ئەزموونی كاری رۆژنامەوانی لە عێراقدا یەكجار زۆرە، وەك بەڕێوەبری نووسین لە تۆری زانیارییەكانی “ئەلنەبا” و سەرنووسەری ماڵپەری فەرمیی پارێزگای كەربەلا، .چەند خەڵاتێكی رۆژنامەوانی لە عێراق و دەرەوەی ئەو وڵاتە وەرگرتووە، لەوانە: وەرگرتنی خەڵاتی پێشبركەی چاوی كراوە لە بەرلین، دوو جار لە دوو ساڵ بە دوای یەكدا وەك باشترین سێهەم چیرۆكی رۆژنامەوانی ( فیچەر). هەروەها بڕوانەمای راهێنانی (TOT ) لە ئاكادیمیای ئەڵمانی بۆ میدیا لە عێراق پێدراوە.
بۆ خۆتۆماركردن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكە:
http://www.mediaacademy-iraq.org/ku/2015/08/%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%D9%8A%D9%86%D9%8A-%D9%87%D8%A9%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%8E-%D9%88-%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%A7%D8%AF%D8%A9%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%8A-%D8%B1%D8%A7%D8%AB%D8%A4%D8%B1%D8%AA-%D9%84/