چمک، ھەولێر: «ریکلامى ئەلیکترۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە هاندانى بڕیارى کڕین لاى قوتابیانى زانکۆ»؛ ناونیشانی تێزی دکتۆرایەکە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین کرا.
ئەو تێزە؛ لەلایەن زاھیر محەمەد ئەمین ئامادەکراوەو رۆژی چوارشەممە (29ی حوزەیرانی 2022) لەبەردەم پ.ی.دسامان جەلال؛ سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد کە پێکھاتبوون لە: پ.دمهابات نورى؛ سهرۆكی لێژنه و بە ئەندامێتیی ھەریەک لە پ.ى.د.مەغدید خدر، پ.ى.د.شێرکۆ جەبار و پ.ى.د.جوان بەھادین و پ.ى.د.یۆهان عوسمان.