ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)، وەک هەنگاوێکی زانستیی بۆ تێگەیشتن لە دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی کەرتی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی، ڕاپێوییەکی مەیدانیی فراوانی بۆ توێژینەوەی “نەخشەڕێی ستراتیژیی ڕیفۆرمی میدیایی لە هەرێمی کوردستان” دەستپێکرد.
ئەم توێژینەوەیە لەلایەن پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس، ڕێکخەری گشتیی کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی سەرپەرشتی دەکرێت کە ئامانجیەتی ببێتە بنەمایەکی زانستیی بۆ جیاکردنەوەی بەرژەوەندییە سیاسیی و داراییەکان لە پەیامی میدیایی. هەروەها هەوڵێکە بۆ گونجاندنی میدیای کوردیی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕانکارییەکانی تەکنۆلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI). ئەنجامەکانی ئەم ڕاپێوییە؛ دەبنە سەرچاوەیەکی فەرمیی بۆ دەسەڵاتەکانی یاسادانان، ڕاپەڕاندن، دادوەریی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی تا وەک بنەمایەکی زانستی بۆ چاکسازیی دامەزراوەیی پشتی پێببەستن. بۆ بەشداریکردن لەم ڕاپێوییە زانستییە، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfc5QU06t8aIEJT0igrXofk_KwsEGAQ2cMpuMJfrduKC1xpDQ/viewform
هۆبەی توێژینەوە و ڕاهێنانی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
www.CHMK.org











