دیجیتاڵمیدیای چمک بانگەوازێک بۆ پێشبڕكێیەکی رۆژنامەوانیی بڵاودەکاتەوە

رێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO) پێشبڕکێیەکی رۆژنامەوانیی بۆ رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ساز دەکات. پێشبڕکێکە تایبەتە بەو راپۆرتانەی کە تیشکیان خستووەتە سەر مافی میراتیی ژنان و کێشە پەیوەستەکان بەو بابەتە. دەکرێت بەرهەمە رۆژنامەوانییەکان لە ژانرە جیاوازەکانی (بەدوداچوون، راپۆرتە هەواڵ و ستۆری) بن. سەرجەم ئەو بەشدارانەی پێشبڕکێکە کە بەرهەمە رۆژنامەوانییەکانیان پەسەند دەکرێت بۆ بڵاوکردنەوە، بێجگە لەوەی بەرهەمە رۆژنامەوانییەکە لە ماڵپەڕی چاوی خەڵك بڵاودەکرێتەوە، هاوکات پاداشتی کارەکە وەردەگرن و سێ براوەی یەکەمی پێشبڕکێکە خەڵاتی تایبەت وەردەگرن.
مەرجەکانی بەشداریکردن
یەکەم/ بەرهەمە رۆژنامەوانییەکە پێشتر بڵاونەکرابێتەوە.
دووەم/ بەرهەمە رۆژنامەوانییەکان بە زمانی کوردی نووسرابن.
سێیەم/ بە روونی باس لە کێشە یاسایی، فیقهی و کۆمەڵایەتییەکان کرابێت تێیاندا.
چوارەم/ هەر بەرهەمێکی رۆژنامەوانیی لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە ئامادەکرابێت.
پێنجەم/ دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا بکەن بە بەرهەمێکی دەزگاکە.
شەشەم/ دوای پەسەندکردنیان، مەرجە بەرهەمە رۆژنامەوانییەکان لە دەزگایەکی میدیایی بڵاوبکرێنەوە.
حەوتەم/ وێنەیەکی ئەرێنی ژنان لە بەرهەمە رۆژنامەوانییەکەدا پیشاندرابێت.
بەرهەمە رۆژنامەوانییەکان لەرێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) بنێرن، لەگەڵ ئیمەیڵەکەدا ناوی سیانی رۆژنامەنووس یان ناوی دەزگاکە و ژمارە تەلەفۆن ئاماژە پێبدرێت.
کۆتا وادەی ناردنی بابەتە رۆژنامەوانییەکان ٢٧/١٢/٢٠٢١

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟