دەرگاوان؛ دەبێتە یەکەم گۆڤاری پەروەردەی میدیایی

دوابەدوای سەرپێخستنی زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی؛ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بەئامانجی باش پەروەردەکردنی نەوەی نوێی میدیاوانان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکی رۆژنامەوانیی بۆ یەکەمجار پرۆژەی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی #دەرگاوان وەک گۆڤارێکی تایبەتمەندی پەروەردەی میدیایی بەم ناسنامەیەی خوارەوە کارا دەکات:
گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی
رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
د.شوان ئادەم ئەیڤەس
ئەوەیش؛ دەبێتە بانگەوازی دەرچوونی گۆڤارەکە و ھەر کەسێک سەرنج و تێبینییەکی دیاریکراوی لەو بارەیەوە ھەیە، دەتوانێت لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا ستافەکەی ئاگادار بکاتەوە. ھاوکات بانگھێشتی پسپۆڕان و توێژەرانی میدیایی دەکات، بەرھەمەکانیان لەیەکێک لەم تەوەرانەی خوارەوەدا چڕبکەنەوە:
* خوێندن و پەروەردەی میدیایی
* راز و رێبەری میدیایی
* رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی
* تێز و توێژینەوەی میدیایی
* مژار و مێزگردی میدیایی
* ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی
* دیدار و دیڤچوونی میدیایی
* دۆز و دۆسییەی میدیایی
* تەنز و کاریکاتێری میدیایی
* پرۆژە و چالاکیی میدیایی
* چاپکراو و بەرھەمی میدیایی
* وشەدان و فەرهەنگی میدیایی
تێبینی:
لە کاتی ناردنی بابەتەکاندا مەرجە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:
  1. پێویستە ھەر نووسین و وەرگێڕانێک کە دەنێرێت؛ سەرچاوە و بەستەری دەقە سەرەکییەکەی لەگەڵدا بێت.
  2. پێویستە رەچاوی یەکێک لە تەوەرە راگەیاندراوەکانی گۆڤارەکە بکرێت و لەو چوارچێوەیەدا بنووسرێن یان لە زمانی سەرەکیی نووسینەکەوە کاری وەرگێڕانیان بۆ کرابێت.
  3. پێویستە هەر بابەتێك ناوی نووسەر و ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایلی لەسەربێت، تاكو لەكاتی پێویستدا بەخێراترین شێوە پەیوەندیی پێوەبكرێت.
  4. پێویستە بەرھەمەکان بەجۆرێک بن کە ببنە رێبەرێکی کردەیی بۆ تێگەیشتن و پێگەیشتنی فێرخوازان و نەوەی نوێی رۆژنامەوانان.
  5. پێویستە رەچاوی رێنووسی نوێی زمانى کوردیی و خاڵبەنديی بکرێت و پێش ناردنیان ھەڵەچنیی بابەتەکان کرابێت.
  6. پێویستە بەرھەمەکان لە 3000 وشە زیاتر نەبن؛ بە یونیكۆد و فۆنتی Microsoft Uighur و بە قەبارەی 16 بابەتەكان بنێرن.

:

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟