رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) پشتگیری «ھەڵمەتی نا بۆ خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» و «ڕاگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت به بێڕێزی‌و شكاندنی كه‌سایه‌تی كچان‌و ژنانی كاندید» دەکات.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ئێمه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگای حكومی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی‌و ڕێكخراوه‌كانی بواری داكۆكی له مافی ژنان‌و پاراستنی مافی مرۆڤ، ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته شه‌رمهێنه‌ره ده‌كه‌ین كه ده‌كرێته سه‌ر كچ‌و ژنانی كاندید‌و به‌شداری كێبركێی سیاسی‌و هێندێك له پیاوان‌و ژنانی سیاسی له‌م ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌یه‌دا به بێڕێزیكردن‌و شكاندنی كه‌سایه‌تییان.
به‌ڕێزان:
وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه كه ده‌ستبردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی كه‌سییی و ژیانی تایبه‌تی هه‌ر كچ‌و ژن‌و پیاوێك، چ ڕاسته‌قینه‌و چ دروستكراو، به پێی یاسا تاوانه‌و به پێی ده‌قه‌كانی ئاینیش گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و به پێی نه‌ریت‌و كلتوری جوانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان بێجگه له نامۆیی‌و دووریی له ڕه‌وشت‌و به‌های جوانی كورده‌واریی‌و باووباپیرانمان هیچ شتێكی تر نییه.
به پێی ده‌قه ئاسمانییه‌كان‌و پڕه‌سیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و یاسا نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، مرۆڤ ڕێزلێگیراوه‌و پاراستنی كه‌رامه‌تی به یه‌كێك له ئامانجه گه‌وره‌كان دانراوه، هه‌ربۆیه ناوزڕاندن‌و شكاندنی حورمه‌تی مرۆڤه‌كان به گه‌وره‌ترین گوناح دێته ئه‌ژمار، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به پێی یاسا كارێكی له‌مجۆره تاوانه‌و له كاتی ئاشكرابوونیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م كاره نزمه هه‌ڵده‌ستن‌و ئه‌وانه‌شی به‌شدارده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌و ڕه‌واج پێدانی سزای خۆیان وه‌رده‌گرن. ئێمه به پێویستی ده‌زانین داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ن كچان‌و ژنانمان بكرێنه كاڵایه‌كی سیاسی‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی ڕه‌ش به به‌رنامه كاربكه‌ن بۆ شكاندنی لیست‌و قه‌واره‌و هێزێكی سیاسی، ژنان‌و كچان‌و ته‌نانه‌ت پیاوانی سیاسیش بكه‌نه قوربانی، بۆیه پێویسته:
1ـ هاووڵاتیان خۆیان به دوور بگرن له‌وه‌ی به نه‌زانی ده‌ستاوده‌ست به‌م جۆره بێڕێزییه بكه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ‌و به‌شداریكردن له زۆربوونی بینه‌ره‌كانیان.
2ـ داوا له داواكاری گشتی‌و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌كه‌ین دڵسۆزانه هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ بڕینی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌كه‌ن به شكاندنی شكۆ‌و ڕێزی كچان‌و ژنانمان‌و ده‌یانه‌وێت سیمای میلله‌ته‌كه‌مان له پێشچاوی جیهان‌و ئه‌و لایه‌نانه له‌كه‌دار بكه‌ن كه چاودێری ژیانی سیاسیمان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا.
3ـ داوا له مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێزو چالاكه‌وانانی مه‌ده‌نی‌و كارایانی بواری سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نووسی‌و به‌شدارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌م ڕه‌فتاره ناشیرین‌و دزێوه به‌رپا بكه‌ن‌و به‌شداربن له سه‌ركۆنه كردنی ئه‌م دیارده دزێوه‌و ڕێگه نه‌ده‌ن ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ماندا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكرێته‌وه‌و كچان‌و ژنانمان بپارێزین له ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تێك بده‌ن.
4ـ داوا له حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژانی بانگه‌شه‌دا بكه‌ن‌و ئاست‌و شێوازی بانگه‌شه بۆ لیسته‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئاستێك كه ڕووی گه‌ش‌و شارستانیانه‌ی گه‌له‌كه‌مان پیشانبدات‌و خۆیان‌و كاندیده‌كانیان دووربكه‌نه‌وه له هه‌ر شێوازێكی بانگه‌شه كه گرفت بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان دروست بكات له كوردستان.
به‌ڵێ بۆ پیرۆزی ڕێز‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و نه‌خێر بۆ دیارده‌ی دزێوی ئابڕوبردن‌و ناوزڕاندن‌و شكاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ.
3ی 5ی 2018 – سلێمانی
رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) پشتگیری «ھەڵمەتی نا بۆ خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» و «ڕاگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت به بێڕێزی‌و شكاندنی كه‌سایه‌تی كچان‌و ژنانی كاندید» دەکات.هاووڵاتیانی به‌ڕێز، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنئێمه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگای حكومی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی‌و ڕێكخراوه‌كانی بواری داكۆكی له مافی ژنان‌و پاراستنی مافی مرۆڤ، ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته شه‌رمهێنه‌ره ده‌كه‌ین كه ده‌كرێته سه‌ر كچ‌و ژنانی كاندید‌و به‌شداری كێبركێی سیاسی‌و هێندێك له پیاوان‌و ژنانی سیاسی له‌م ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌یه‌دا به بێڕێزیكردن‌و شكاندنی كه‌سایه‌تییان.به‌ڕێزان:وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه كه ده‌ستبردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی كه‌سییی و ژیانی تایبه‌تی هه‌ر كچ‌و ژن‌و پیاوێك، چ ڕاسته‌قینه‌و چ دروستكراو، به پێی یاسا تاوانه‌و به پێی ده‌قه‌كانی ئاینیش گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و به پێی نه‌ریت‌و كلتوری جوانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان بێجگه له نامۆیی‌و دووریی له ڕه‌وشت‌و به‌های جوانی كورده‌واریی‌و باووباپیرانمان هیچ شتێكی تر نییه.به پێی ده‌قه ئاسمانییه‌كان‌و پڕه‌سیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و یاسا نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، مرۆڤ ڕێزلێگیراوه‌و پاراستنی كه‌رامه‌تی به یه‌كێك له ئامانجه گه‌وره‌كان دانراوه، هه‌ربۆیه ناوزڕاندن‌و شكاندنی حورمه‌تی مرۆڤه‌كان به گه‌وره‌ترین گوناح دێته ئه‌ژمار، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به پێی یاسا كارێكی له‌مجۆره تاوانه‌و له كاتی ئاشكرابوونیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م كاره نزمه هه‌ڵده‌ستن‌و ئه‌وانه‌شی به‌شدارده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌و ڕه‌واج پێدانی سزای خۆیان وه‌رده‌گرن. ئێمه به پێویستی ده‌زانین داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ن كچان‌و ژنانمان بكرێنه كاڵایه‌كی سیاسی‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی ڕه‌ش به به‌رنامه كاربكه‌ن بۆ شكاندنی لیست‌و قه‌واره‌و هێزێكی سیاسی، ژنان‌و كچان‌و ته‌نانه‌ت پیاوانی سیاسیش بكه‌نه قوربانی، بۆیه پێویسته:1ـ هاووڵاتیان خۆیان به دوور بگرن له‌وه‌ی به نه‌زانی ده‌ستاوده‌ست به‌م جۆره بێڕێزییه بكه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ‌و به‌شداریكردن له زۆربوونی بینه‌ره‌كانیان.2ـ داوا له داواكاری گشتی‌و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌كه‌ین دڵسۆزانه هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ بڕینی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌كه‌ن به شكاندنی شكۆ‌و ڕێزی كچان‌و ژنانمان‌و ده‌یانه‌وێت سیمای میلله‌ته‌كه‌مان له پێشچاوی جیهان‌و ئه‌و لایه‌نانه له‌كه‌دار بكه‌ن كه چاودێری ژیانی سیاسیمان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا.3ـ داوا له مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێزو چالاكه‌وانانی مه‌ده‌نی‌و كارایانی بواری سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نووسی‌و به‌شدارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌م ڕه‌فتاره ناشیرین‌و دزێوه به‌رپا بكه‌ن‌و به‌شداربن له سه‌ركۆنه كردنی ئه‌م دیارده دزێوه‌و ڕێگه نه‌ده‌ن ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ماندا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكرێته‌وه‌و كچان‌و ژنانمان بپارێزین له ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تێك بده‌ن.4ـ داوا له حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژانی بانگه‌شه‌دا بكه‌ن‌و ئاست‌و شێوازی بانگه‌شه بۆ لیسته‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئاستێك كه ڕووی گه‌ش‌و شارستانیانه‌ی گه‌له‌كه‌مان پیشانبدات‌و خۆیان‌و كاندیده‌كانیان دووربكه‌نه‌وه له هه‌ر شێوازێكی بانگه‌شه كه گرفت بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان دروست بكات له كوردستان.به‌ڵێ بۆ پیرۆزی ڕێز‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و نه‌خێر بۆ دیارده‌ی دزێوی ئابڕوبردن‌و ناوزڕاندن‌و شكاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ.3ی 5ی 2018 – سلێمانی‌ناوی لایه‌ن‌و ده‌زگاو كه‌سایه‌تیه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه:1. گه‌شه دارا حه‌فید/ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان.2. سۆران عومه‌ر/ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان.3. ته‌لار له‌تیف/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.4. ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.5. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.6. په‌روین حه‌سه‌ن/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان 7. بابه‌كر دڕه‌یی/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیریی‌و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی.8. ئاڤان جه‌مال/ ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – یه‌كێتی.9. نیاز ئه‌حمه‌د حه‌مه‌لاو/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – یه‌كێتی.10. زیاد كاكه ڕه‌زا/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – پارتی.11. فه‌ره‌یدون غه‌ریب/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی.12. سه‌ركه‌وت عومه‌ر/ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له سلێمانی.13. شنۆ عه‌بدوڵڵا/ ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان – كۆمه‌ڵ.14. گوڵستان سه‌عید موحه‌ممه‌د/ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان.15. ڕووناك موحه‌ممه‌د عه‌بدولكه‌ریم/ ڕێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.16. میدیا شێخ ئه‌حمه‌د/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – كۆمه‌ڵ.17. ئالان به‌رزنجی/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری.18. نه‌جمه‌دین قادر/ یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان – لقی سلێمانی.19. ئارام جه‌مال/ ناوه‌ندی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن.20. عومه‌ر گوڵپی/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
Publiée par Kurdish Media Watchdog Organization sur vendredi 26 janvier 2018
ناوی لایه‌ن‌و ده‌زگاو كه‌سایه‌تیه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه:
1. گه‌شه دارا حه‌فید/ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان.
2. سۆران عومه‌ر/ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان.3. ته‌لار له‌تیف/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
4. ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
5. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
6. په‌روین حه‌سه‌ن/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان
7. بابه‌كر دڕه‌یی/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیریی‌و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی.
8. ئاڤان جه‌مال/ ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – یه‌كێتی.
9. نیاز ئه‌حمه‌د حه‌مه‌لاو/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – یه‌كێتی.
10. زیاد كاكه ڕه‌زا/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – پارتی.
11. فه‌ره‌یدون غه‌ریب/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی.
12. سه‌ركه‌وت عومه‌ر/ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له سلێمانی.
13. شنۆ عه‌بدوڵڵا/ ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان – كۆمه‌ڵ.
14. گوڵستان سه‌عید موحه‌ممه‌د/ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان.
15. ڕووناك موحه‌ممه‌د عه‌بدولكه‌ریم/ ڕێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.
16. میدیا شێخ ئه‌حمه‌د/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی – كۆمه‌ڵ.
17. ئالان به‌رزنجی/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری.
18. نه‌جمه‌دین قادر/ یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان – لقی سلێمانی.
19. ئارام جه‌مال/ ناوه‌ندی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن.
20. عومه‌ر گوڵپی/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
21. رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی