ئێمە ئەو سەندیكاو رێكخراو سەنتەرو گروپانەین كە لەخوارەوە ئیمزامان كردووە، بەڕاشكاوانە نیگەرانی خۆمان رادەگەیەنین لەهەندێك حاڵەت و بابەت و بڵاوكردنەوە كە بوونە هۆكاری ئازاردانی وەرگری كوردو هاوكات دروستكردنی دۆخێكی بێ متمانەیی و بێ بڕوایی بە هەندێك كەناڵی بینراو بیستراو خوێنراو و ئەلكترۆنی.
بە مافی خۆمانی دەزانین وەك ئەوەی كارو چالاكیمان دەیسەپێنێت كە زۆر بە روونی بێزاری و گلەیی تاكی كورد بگەیەنین بەو ژمارە كەناڵانەی یاری بە زمان و زمانەوانی كوردی دەكەن، یان بەكارهێنانی مناڵ و مێرد مناڵی خوار تەمەن 18ساڵان بۆ مەبەستی دیاریكراوی كەسێك یان كەناڵێك، لە هەندێك حاڵەتدا بە ئاشكرا هەست بە بزواندنی سۆزی ناپێویست دەكرێت، لەو حاڵەتانەدا كە كۆمەڵگە وەك زۆرینە و رایگشتی لەسەر بابەتێك سەقامگیرە، لەوساتەدا یەك لەكەناڵەكان بە بزواندنی سۆز ڕای گشتی خەفە دەكات. جوانكردنی ناشیرینەكان و ناشیرینكردنی جوانیەكان بە ڕۆژانە لە هەندێك میدیادا دەبینین كە خەمێكی زۆر بۆ بینەر و بیسەرو خوێنەر دروست دەكەن.
ڕەچاوكردنی ئیتیك و كاركردن بە پرەنسیپەكانی میدیای هاوچەرخ لەچوارچێوەی ئەو كلتورو حەزو رایانەدا كە زۆرینەیەكی شەقام پێكدەهێنن، بنەمای میدیای سەركەوتووی هەر میللەتێكن. ئێمەش بە دڵنیاییەوە دەڵێین كە میدیا چەكێكی دوو سەرەو گەر لە نەزانینمان بێت یان بەمەبەستی شاراوەی پشت ژمارەیەك كەسانی میدیاكان و بە ناوی میدیاكارەكان، بێگومان قۆناغی خۆناساندنەكەمان بەرەوە هەڵدێر و لێژبوونەوەی نەهامەتی دەچێت.
1- سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی
2- رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت
3- رێكخراوی بەندی 19
4- رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر
5- سەنتەری میترۆ
6- رێکخراوی لانەی مناڵانی کوردستان
7- رێکخراوی گەرانەوەی ھیواکان
8- رێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
9- رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
10-رێکخراوی میدیا بۆ راهێنانی رۆژنامەنوسان
11- رێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆییCOHD