كاریگەرییەكانی كۆڤید_19 و دەرهاویشتەكانی لەسەر تەلەڤزیۆنە كوردییەكان ئاشكرادەكرێت

چمك، سلێمانی: بەپێی ئەنجامەكانی نوێترین توێژینەوەی میدیایی، كۆڤید_19و دەهاویشتەكانی خۆپاراستن لێی لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، كاریگەریی راستەوانەی لەسەر پەیوەندیی نێوان جوڵەی مرۆڤەكان و جوڵەی بازاڕی هەرێمی كوردستان هەبووە. ئەو كاریگەرییەش بەلای راگەیاندنكار و رۆژنامەوانانەوە زۆرتر بووە وەك لەلای هەریەك لەتەلەڤزیۆنە كوردییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ریكلام.

لەدوایین توێژینەوەی هاوبەشی نێوانیاندا، هەریەك لە پ.ی.د.نەزاكەت حسێن سەعید لە زانكۆی سلێمانی، م.د.شوان ئادەم ئەیڤەس و م.ی.هەرێم كەریم غەفور لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كاریان لەسەر دۆزینەوەی كاریگەرییە ئەرێنیی و نەرێنییەكانی كۆڤید_19 لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان ‌و بڵاوكردنەوەی ریكلام ‌و داهاتی تەلەڤزیۆنە كوردییەكان كردووە، بەتایبەت لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی جیهانیی پەتاكە و بڕیاری ناوخۆیی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ قەدەغەی هاتووچۆ.

بۆ ئەو ئامانجەش، پشت بە كۆكردنەوەی داتای پێویست و گرتنەبەری هەردوو رێبازی توێژینەوەی پەسنیی رووپێویی ‌و چاوپێكەوتن بەستراوە. لەو چوارچێوەیەشدا، 98 راگەیاندنكار و رۆژنامەوان لەگەڵ چوار كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ریكلام ‌و سێ كەناڵی ئاسمانیی و زەمینیی كوردی، وەك مشتە و كۆمەڵی توێژینەوەكە وەرگیراون.

بەپێی ئەنجامە بەدەستهاتووەكانی توێژینەوەكەش، لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا كۆڤید_19و دەهاویشتەكانی خۆپاراستن لێی، كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی پرۆژەی گەورەی ڤیدیۆیی هەریەك لە كۆمپانیاكانی “سولی میدیا، ئایدی میدیا، یونیك ئینجین و ستارت سەنتەر” هەبووە. هاوكات كاریگەریی لەسەر سەرچاوەكانی داهاتی ریكلامی كەناڵە زەمینییەكانی فاڵكۆن زیاتر و لەسەر كەناڵە ئاسمانییەكانی ئێن ئاڕ تیی و پەیام كەمتر بووە. ئەوەش پێچەوانەی بۆچوونی باوی زۆرینەی راگەیاندنكار و رۆژنامەوانانی كردەیی نێو میدیا جیاوازەكانە كە “هاوڕان” لەگەڵ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی پەتای كۆڤید_19و دەرهاویشتەكانی بەجۆرێكە، دەبێتە هەڕەشە لەسەر مانەوەو بەردەوامیی تەلەڤزیۆنە كوردییەكان

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content