رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لەدامەزراوە تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقدا

لەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوەدا؛ دیجیتەڵمیدیای #چمک توێژینەوەیەکی ھاوبەشی پ.ی.د.حەکیم عوسمان و پ.ی.د.بەھادین ئەحمەد بڵاودەکاتەوە کە لەدوایین ژمارەی #گۆڤاری_زانکۆی_ھەڵەبجە دا چاپکراوە. هەروەك لە پوختەكەیدا هاتووە: “لەگەڵ گەشەکردنی شارستانیەتەکانی مرۆڤایەتیدا سەدە لە دوای سەدە پەیوەندیيەکان گەشەی کرد و پەیوەنديیە گشتیەکانیش جێگەی خۆی کردەوە، کە چوارچێوەیەکی کارگێڕی سەربەخۆی وەرگرتووە، و هونەرو فەلسەفە و ڕێسا و ڕەفتار و بنەما و ئەرک و ڕۆڵ و بەرپرسیاری و کاریگەری و گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێناندا. ئەوەش بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتيیەوە و ساغکردنەوەیان لە بازاڕدا. ئەم توێژینەوەی لەسەر یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی كاغەزى سپی کراوە، کە نوێنەرایەتیان هەیە لە کوردستان و عێراق بەناوی کۆمپانیای دەبڵ ئەی بۆ بەرهەمهێنانی كاغەز، مەبەستی زانینی رۆڵی پەیوەندیيە گشتیەکان لە بۆ جەماوەری ناوەوە لەڕێگەى هاندانی فەرمانبەرانی کۆمپانیا بۆ زیاتر چالاكردنیان و زۆری بەرهەمهێنان. ئەم توێژینەوەیە وەسفی جۆریە ، لە بەشی یەکەمدا ڕێبازى توێژینەوەکەی تێدا ڕونکراوەتەوە وەکو خستنەڕووی کێشەکە، و گرنگی و پێویستی ئەم جۆرەتوێژینەوانە، لەگەڵ ناساندنی چەند زاراوەیەکدا. لە بەشی دووەمدا چوارچێوەی تیۆری توێژینەوە و هەندێک لە پوختەی چەند توێژینەوەیەکی پەیوەندیدار باسکراوە، هەروەها لە بەشی سێيەمدا کە لایەنی پراکتیک و نمونەى توێژینەوەکە کە نزیکەی لە سەدا ٦٢ی سەرجەم فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەیە. کۆکردنەوەی داتاکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی شێوازی زانستی کۆکردنەوەی داتابوە وەکو ( فۆڕمی ڕاپرسی) بەشی چوارەم خستنەڕووی شیکاری ئەنجامەکانه لە کۆتا بەشدا هەریەکە لە دەرئەنجام و ڕاسپاردە و پێشنیارەکان خراونەتە ڕوو.”
بۆخوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەیەکە کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://drive.google.com/file/d/13vKotehaPD0D_yT9O3YongyHtsKKfjCr/view

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟