کەوتنی شنگال و جینۆسایدی ئێزییدییەکان دەبێتە تەوەری ئێوارە کۆڕێکی رەخنەیی چمك

چمك، سلێمانی: لەوەرزیی نوێی چالاکییەکانییدا و لەساڵیادی کەوتنی شنگال و جینۆسایدی ئێزییدییەکاندا، رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» لەژێر ئەم ناونیشانانەی خوارەوەدا ئێوارە کۆڕێکی رەخنەیی رێکدەخات.

  • کەوتنی شنگال لە رووماڵی میدیایی رووداو و کەی ئێن ئێن دا، ناونیشانی بەشی یەكەمی ئێوارە كۆڕەكەیەو لەلایەن ھاوڕێ حەسەن حەمە، مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی پێشكەش دەكرێت.
  • کەیسی کەمەنەتەوەییەکان لەمیدیای ناوخۆیی، ھەرێمیی و نێودەوڵەتییدا، ناونیشانی بەشی دووەمی ئێوارە كۆڕەكەیەو لەلایەن د.ئەحمەد عومەر بلی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشكەش دەكرێت.

شوێن: سلێمانی، ھۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان لە شەقامی سالم

رۆژ: شەممە ٠٤/٠٨/٢٠١٨

کات: ٥:٣٠ – ٧:٣٠

ھاتن بۆ ھەموانە

د.ئەحمەد عومەر بلی بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیوەنییكردنی سیاسیی لە زانكۆی شەفێڵد هاڵامی بەریتانیا بە دەستهێناوە. لە ئێستادا سەرۆکی بەشی دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکانە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. هاوكات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وانەکانی دیپلۆماسی گشتی، پرنسیپەکانی پەیوەندییە گشتییەکان، میدیا و رای گشتی و میتۆدۆڵۆجی دەڵێتەوە. پێشتریش وەك پێشکەشکاری رادیۆیی و بەڕێوەبەری پرۆگرام و ئامادەكاری هەواڵ درێژەی بەپیشەی رۆژنامەوانیی داوە. د.ئەحمەد خاوەنی چەندین توێژینەوە و بڵاوکراوەیە لە گۆڤارە جیهانییەکان بە هەردوو زمانی ئینگلیزيی و عەرەبی.

هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه‌، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ دراساتى نێوده‌وڵه‌تى له‌زانكۆى شه‌فێڵدى بەریتانیا به‌ده‌ستهێناوه‌. ئيَستا مامۆستایه‌ له‌ كۆلێجى زانسته‌ ڕامیارییه‌كانى زانكۆى سلێمانى و خاوه‌نى چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و وتاره‌ له‌ له‌ گۆڤاره‌ نێوده‌وڵتیه‌كان و سه‌نته‌ره‌ جیهانیه‌كاندا.

چاودێریی میدیای كوردی (چمك) رێکخراوێکی ناحكومی، قازانجنه‌ویستى، سه‌ربه‌خۆییه. کار بۆ چاودێرییكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راپۆرتكردن‌و توێژینه‌وه‌ى خه‌وش‌و پێشلكارییه‌ پیشه‌ییه‌كانی میدیاو ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی دەکات. جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه‌، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌ له‌هه‌مبه‌ر په‌ڕاوێزخستن‌و ده‌ستێوه‌ردانى ناپیشه‌یی میدیاو میدیاوانانى كوردستان. چالاكیی‌و پرۆژه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌ بۆ رووماڵكردنى به‌رهه‌مه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى میدیاى كوردییه‌، به‌مه‌به‌ستى گه‌ڵاڵه‌كردن‌و خستنه‌ڕووى كارنامه‌یه‌كى پیشه‌ییترى كرداریی بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ باوه‌كانى میدیاو شێوازى كاركردنى میدیاوانانى كوردستان.  بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی سەردانی ماڵپەری چمك www.chmk.org بكەن.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟