چمک، سلێمانی: لەدووتوێی 145لاپەڕەی قەبارە مامناوەندو بەرگێکی ناوەزەدا، رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» بەسپۆنسەری فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی؛ کتێبی «ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستانی عێراقدا» چاپ دەکات.
ئەم بەرھەمە نوێییە؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس ئامادەیکردووەو لەپێشەکییەکەدا نووسیویەتی؛ «لەهەرێمی كوردستانی بندەستی كۆماری عێراقدا، هاوشێوەی دەستەڵاتەكانی یاسادانان، راپەڕاندن و دادوەری؛ كەرت و كایەكانی راگەیاندن و رۆژنامەگەرییش بەدەست دەستێوەردانی حزبیی و كەسیی و بەهەندوەرنەگرتنی دوانەی ئەرك و ماف و پیشەیی نەبوونەوە دەناڵێنن. بۆ كنەكردن و پشكنینی ئەو دەردە درێژخایەنە و بەئامانجی “چاودێرییكردن و ههڵسهنگاندنی دوایین گهشهسهندنهكانی میدیای كوردیی لهرووی ناوهڕۆك و كواڵیتی بهرههمه بیستراو، بینراو و چاپكراوهكانهوه”؛رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی “چمك” وەك ئەندامێكی فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، پێشنیازی زنجیرە مێزگرد “Focus Group”ێكی خستەبەردەم فیدراسیۆن. دوابەدوای پەسەندكردنی ناونیشان، ناوەڕۆكی تەوەرەكانی زنجیرە مێزگردەكە و بەشدارانی؛ حەوت مێزگردی هەفتانە رێكخران. لە كۆی ئەو مێزگردانەدا كە لە رۆژی سێشەممە «24ی ئەیلولی 2019» دەستیپێكرد و رۆژی چوارشەممە «13ی تشرینی دووەمی 2019 » كۆتاییهات؛ 45 كەسایەتی تەمەن جیاوازی ئەكادیمیی میدیایی و یاسایی، كۆمێنتار، رۆژنامەوانی گەنج و ئەزمووندار، بڕیاربەدەست و بڕیاردروستكەر و بەرپرسی كەناڵەكانی راگەیاندن،سەرۆكی رێكخراوو چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەكان لەباكگراوندی جیاوازی سیاسی، ئایینی، ئابوریی و كۆمەڵَایەتیی بەمشێوەیەی خوارەوە بەشداریان تێداكرد. …. لێرەشەوە بانگهێشتی توێژەران بەگشتیی و توێژەرانی میدیایی و نێوەندە ئەكادیمییەكان و سەنتەرەكانی توێژینەوە دەكەین، ناوەڕۆكی ئەم زنجیرە مێزگردانە بكەنە مادەی خامی توێژینەوەكانیان. بەجۆرێك كە لەگۆشەنیگا و روانگەی جیاوازەوە و بەگرتنەبەری رێبازی توێژینەوەی جیاواز زنجیرە توێژینەوەیەكی بەپێز لەسەر ئەو تەوەرانە بنووسن كە بوونەتە تەوەری سەرەكیی مێزگردەكان.»