کولتورەکانی رۆژنامەگەریی کوردی؛ وەرچەرخانی سنورەکانی تێێگەیشتنی تایبەتمەندێتیی لەنێو ئاڕاستەکانی رۆڵی پیشەگەریی رۆژنامەواناندا

چمک، ھەرێمی کوردستان: لەلایەن دەزگایەکی چاپ و پەخشی خۆرئاوایی دوایین تێزی ئەکادیمیی د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» بەزمانی ئینگلیزیی چاپ و بڵاكرايەوە. 
بڵاوکاری ئەکادیمیی لامبێرت، لەدوو توێی 392 لاپەڕەو بەرگێکی ناوازەدا، چاپی ئینگلیزیی کتێبی «کولتورەکانی رۆژنامەگەریی کوردی؛ وەرچەرخانی سنورەکانی تێێگەیشتنی تایبەتمەندێتیی لەنێو ئاڕاستەکانی رۆڵی پیشەگەریی رۆژنامەواناندا» چاپ و بڵاوکردەوە. 
د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ لەو بەرھەمە نوێیەیدا وێڕای ناساندن و شرۆڤەکردنی چوار کولتوری رۆژنامەگەری، بەسودوەرگرتن لەتیۆری «ھەژموونی کولتوری»ی ئەنتۆنیۆ گرامشی پەیوەندیی نێوان ئاڕاستە کولتورییەکانی رۆژنامەوانانی کوردی عێراق و ئاستی تێگەیشتنیان لەسنورەکانی تایبەتمەندێتیی زانیاریی و ژیانی تایبەتیی کەسەکاندا دۆزیوەتەوە. 
بڵاوکاری ئەکادیمیی لامبێرت ( Lambert Academic Publisher)، دەزگایەکی چاپ و پەخشی خۆرئاواییە و تایبەتمەندە بەچاپکردن و بڵاوکردنەوەی تێزە ئەکادیمییەکان لەسەرانسەری جیھاندا کە ساڵانە نزیک بە پێنج ملیۆن تێز لەنێو زانکۆکانەوە بەرھەمدەھێنرێن. بۆ ئەو مەبەستەش؛ خوێنەران دەتوانن دوایین چاپکراوی ئەم دەزگایە بەناونیشانی: «Kurdish Journalism Cultures; shifting boundaries of privacy understandings amongst professional role orientations of journalists» لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەدەستیبھێنن:
httpsa://www.morebooks.shop/bookprice_offer_f59bea52942560e14b04b902a587d1d93a5250d6?locale=gb&currency=EUR

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟